10/11/2021
306 جار خوێنراوەتەوە
سۆران عومه‌ر پێشوازی له وه‌فدێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات
سۆران عومه‌ر كاندیدی ده‌رچووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بۆ په‌رله‌مانی عێراق له شاری سلێمانی پێشوازیی له وه‌فدێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد و گفتوگۆیان له باره‌ی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ته‌وه كرد.
وه‌فده‌كه پێك هاتبوون له فرانك لاناو، به‌رپرسی تیمی سیاسیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و لێنارت نیكۆڵی و كاروان خۆشناو ڕاوێژكارانی سیاسیی تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای پیرۆزبایی له سۆران عومه‌ر بۆ ده‌رچوونی بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی عێراق، دوایین ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و دۆخی ئێستای هه‌رێم و عێراق گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و به گرنگییه‌وه مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی ئایینده‌ی عێراق و پێگه‌ی كورد تاوتوێ كران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە