پێش 3 هەفتە 188 جار خوێنراوەتەوە

کۆمەڵ: سامانی گشتی مافى هەموو هاوڵاتییانەو ناکرێت تاقمێكی مشه‌خۆر ده‌ستى به‌سه‌ردا بگرێت

پەیام

سه‌باره‌ت به‌ كۆچی به‌لێشاوی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و دیمه‌نی ئه‌مڕۆی كۆچبه‌رانی كورد له‌ بێلاڕووسیا، ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی..

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان، هاووڵاتیانی به‌ڕێز..
به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ بینه‌ری وێنه‌ی سه‌دان گه‌نج و لاوی كورد بووین له‌ سنووره‌كانی بیلاڕوسیا و پۆڵه‌ندا كه‌ نیشتیمانی خۆیان به‌ناچاری به‌جێهێشتووه‌ و ڕوویان له‌ نادیاری كردوه‌، كه‌ ئاشكرایه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی نادادگه‌ری و گه‌نده‌ڵی و له‌ هه‌ست نه‌كردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورده‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌.
ئێمه‌ له‌ كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان وێڕای هیوای سه‌لامه‌تی بۆ ئه‌و گه‌نج و هاوڵاتیانه‌، نیگه‌رانی خۆمان له‌و بارودۆخه‌ ده‌رده‌بڕین و هیوادارین چی دیكه‌ گه‌نج و لاوی ئه‌م نیشتمانه‌ نه‌بنه‌ قوربانیی خه‌راپ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و هه‌رچی زووتره‌ ده‌سه‌ڵاتداران به‌هۆشی خۆیان بێنه‌وه‌ و له‌وه‌ زیاتر نه‌بنه‌ هۆكاری بێ ئومێدی.
دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه‌ مافی هه‌ر هاووڵاتییه‌كه‌ له‌ سه‌روه‌ت و سامانی گشتی سوودمه‌ند بێت، نه‌وه‌ك تاقمێكی مشه‌خۆر ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی وڵاتدا بگرن.
ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان

8/11/2021

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی پەیوەندییە ڕامیارییەكانی كۆمەڵی دادگەری كۆ بووەوە

  • پێش 1 هەفتە

    مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سۆران ـی كرد

  • پێش 1 هەفتە

    مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كۆمه‌ڵ: پاڵپشتی مافه‌ ڕه‌واكانی قوتابییانین

  • پێش 1 هەفتە

    سلێمانی.. مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازی له‌ چیا نه‌وشیروان مسته‌فا كرد

  • پێش 2 هەفتە

    سلێمانی.. سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌ ڕامیارییه‌كان كۆبووەوه‌

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌نجوومه‌نی بانگه‌واز و په‌روه‌رده‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی مه‌كته‌ب و ده‌زگا و ناوه‌نده‌كانى کۆمەڵ كۆبووەوه‌

  • پێش 2 هەفتە

    وته‌بێژی كۆمه‌ڵ به‌ بۆنه‌ی یادی 237 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سلێمانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

  • پێش 3 هەفتە

    ئۆرگانه‌ جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەرەتا