07/11/2021
250 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکى کۆمەڵ: هێرشكردنه‌سەر ماڵی کازمى پێشهاتێكی مه‌ترسیداره‌و بۆنی ته‌سفیه حسابی ده‌وڵه‌تانی لێدێ
پەیام
له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و هه‌وڵی تیرۆركردنی، مامۆستا عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
رو‌و‌داوی هێرشكردنه ماڵی سه‌رۆكوه‌زیران به‌ڕێز مسته‌فا كازمی، پێشهاتێكی زۆر مه‌ترسیداره و دۆخی ئه‌منی عێراق به‌ره‌و ئاقارێكی خراپتر له‌وه‌ی هه‌یه ده‌بات و بۆنی ته‌سفیه حسابی ده‌وڵه‌تانی لێده‌كرێ.
ئێمه له‌كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و هیوادارین هه‌رچی زووتر گرفت و كێشه‌كان به‌ڕیشه‌یی چاره‌سه‌ر بكرێن و رێ له دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌وڵانه بگیرێت كه زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره خه‌ڵكی عێراقه به‌گشتی و به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه.
عه‌لی باپیر
7-11-2021
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە