07/11/2021 1627 جار خوێنراوەتەوە

چه‌وه‌نه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌خورێت و بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش به‌سوده‌

په‌یام

لێکۆڵینەوەیەکی تازە دەرخستووە کە خواردنەوەی یەک پەرداخ لە شەربەتی چەوەندر ڕۆژانە پێش ژەمی بەیانی بە سکی ناشتا ڕۆڵێکی کارا دەبێنێت لە دابەزاندنی فشاری خوێن لەو کەسانەی نەخۆشی زەغتیان هەیە.

دەمێکە زانراوە کە چەوەندر خۆی یان شەربەتەکەی یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن ئەدات بەهۆی:

1-دەوڵەمەندە بە نتریەت کە لە ناو جەستەدا دەگۆڕێت بۆ ناترایت ئۆکسایدکە یارمەتی کشانی بۆرەیەکانی خوێن ئەدات و دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن.

2-دەوڵەمەندە بە چەند جۆرێک لە ماددە دژەئۆکسانەکانکە یارمەتی کەم کردنەوەی هەوکردن دەدات لەگەڵ ڕێگری کردن لە بەرزبوونەوەی ئاستی کولیسڕۆڵی ناو خوێن.

3-ڕەنگە سوورەکانی چەوەندەر دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ماددەی بێتالین کە هاوشێوەی جگەر یارمەتی پاکردنەوەی خوێن ئەدات لەگەڵ چارەسەری کەمخوێنی.

دواجار شەربەتی چەندەر وەک هەموو گژوگیا و خۆراکێک دەرمان نیە تا بە تەنها وەک چارەسەری زەغت بەکار بێت و نەخۆش نابێ یەکسەر واز لە دەرمانی دابەزاندنی فشاری خوێن بێنێت، بەڵکو دوای یەک مانگ یا زیاتر ئەگەر زەغتەکەی کۆنتڕۆڵ بوو، ئەو کاتە بە ڕاوێژ کردن لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ دەکرێ دەرمانەکەی بوەستێنرێت یا کەم کرێتەوە و موتابەعە بکرێت.

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ دەركردنی پاسپۆرتێكی نوێی ئەمریكاى بە وێنەی خۆیەوە ڕاگەیاند

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    یەكەم شەپۆلی گەرما لە ئیسپانیا گیانلەدەستدانی 212 كەسی لێكەوتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەهۆی گەرماوە بارى نائاسایی لە 60 هەرێم و ناوچەى فەرەنسا ڕاگەیەنرا

  • پێش 2 هەفتە

    ترەمپ: فڕۆكەی نوێی سەرۆكایەتی کە قەتەر پێیداوین لە جیهاندا كەشخەترینە

  • پێش 2 هەفتە

    میلۆنى وەڵامى ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت من و ئیتاڵیا هەرگیز ناپاڕێینەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ترەمپ یادی 80 ساڵەی بە خەرجكردنی 60 ملیۆن دۆلار دەكاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    هەوڵدەدرێت ژمارەى دانیشتووانى سویسرا لە 10 ملیۆن کەسدا سنووردار بکرێت

  • پێش 3 هەفتە

    "پیسبوونی هەوا بە ڕێژەیەكی مامناوەندیش تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بەرزدەكاتەوە"

سەرەتا