07/11/2021 817 جار خوێنراوەتەوە

درێژترین ماوەی مانگگیرانی سەدەی 21 لەم مانگەدا ڕوو دەدات

په‌یام

پێشبینی دەكرێت لەم مانگەدا درێژترین ماوەی مانگگیران لە سەدەی 21 ڕووبدات و لە زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە ببینرێت.

میدیاكانی ئەمریكا لە زاری بەرپرسانی دەزگای بۆشاییگەری ئەمریكی (ناسا)وە بڵاویان كردەوە: ڕۆژی هەیینی 19ی ئەم مانگە زەوی دەكەوێتە نێوان خۆر و مانگەوە و بە تەواوی مانگ دەگیرێت.

ئەو ڕووداوە سرووشتییە لەمساڵدا ڕوو دەدات بە درێژترین ماوەی مانگگیران لەسەدەی 21دا دادەنرێت بەو پێیەی لە سەرەتای دەستپێكردنی تا كۆتایی هاتنی سێ سەعات و 28 خولەك و 23 چركەی پێدەچێت.

دیاردەی مانگ گیران كاتێك ڕوودەدات زەوی بكەوێتە نێوان خۆر و مانگەوە، بەوەش سێبەری زەوی بەر مانگ دەكەوێت.

بەپێی زانیارییەكانی ناسا، لە ئەمریكا و وڵاتانی ئەمریكای باكوور بە تەواوی ڕووداوەكە دەبینرێت، هەروەها لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ئاسیا و ئوستوڕالیا و باكووری ئەورووپا و چەند وڵاتێكی دیكە رووداوەكە دەبینرێت و بەڕێژەی لەسەدا 97 زەوی دەكەوێتە نێوان مانگ و خۆرەوە.

ئەمەو پێشتر ئاژانسی ناسا پێشبینی ڕوودانی 197 حاڵەتی مانگگیرانی لە هەشت دەیەی داهاتووی ئەم سەدەیەدا كردبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی دەستدرێژی بۆ سەر كچان، شای بەریتانیا براكەی خۆى لە ژیانی شاهانە دوورخستەوە

  • پێش 3 هەفتە

    تڕەمپ لێبوردنی بۆ ئەو ئەندامەی كۆنگرێس دەرکرد، كە بە درۆزن و فێڵباز ناسراوە

  • پێش 3 هەفتە

    پۆڵەندا.. كچێك دوای 27 ساڵ لە دەستبەسەركردنی لە لایەن باوک و دایکیەوە؛ دۆزرایەوە

  • پێش 4 هەفتە

    لەبەر تەندروستیی هاوڵاتییان، شارێكی یابان بەكارهێنانی ئامێرە زیرەكەكان سنووردار دەكات

  • پێش 4 هەفتە

    ترەمپ خۆى بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئامادەکردبوو، بەڵام بە ژنە سەركردەیەكی ڤەنزوێلی درا

  • پێش 4 هەفتە

    بەهۆی بەفربارینەوە 1000 شاخەوان لەسەر چیای ئێڤرێست گیریان خواردووە

  • 19/09/2025

    توێژینەوەیەك: ئەوانەی لە دوای ساڵی 1980وە لەدایكبوون تەمەنیان ناگاتە 100 ساڵ

  • 13/09/2025

    دەریاچەیەك لە سەلڤادۆر بە (كاهووی ئاوی) داپۆشراوە و سەدان سەرباز پاكیدەکەنەوە

سەرەتا