06/11/2021
429 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانى.. كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوو
پەیام
ئه‌مڕۆ له سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا عه‌لی باپیر و به به‌شداریی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌كردایه‌تییه.
كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخان ده‌كرێت بۆ چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكی هه‌نووكه‌یی په‌یوه‌ست به دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و كاروباری نێوخۆیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری.
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌دواداچوون بۆ چه‌ند ڕاسپارده و بڕیارێكیش بكرێت كه له دوو كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی پێشووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تیدا گەڵاڵه كران، به‌تایبه‌ت پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌و پڕۆسه‌یه كه‌وتنه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە