05/11/2021
713 جار خوێنراوەتەوە
زستان و پایز، پێویسته چ خۆراكێك زیاتر بخورێت؟
بەهۆی نزمی پلەی گەرما و دەستپێکی شەپۆلی سەرما، جەستەی مرۆڤ پێویستی زیاتری بە کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە هەیە، بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە پەتا و هەڵامەت، هەروەها بۆ نەهێشتنی هەست بە سەرما و رێگریکردن لە قەڵەوی، کە گرنگترینیان ئەمانەن:
١. میوە مزرەمەنییەکان و کێوی و هەنار و سێو؛ دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئەی و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر.
٢. سەوزە گەڵا تۆخەکانی وەکو کەلەرم، قەڕەنابیت، نەعنا.
٣. پاقلەمەنیەکان، بە تایبەتی شۆربای نیسک، نۆکاو، لۆبیا، ماش.
٤. سیر و پیاز، بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە چی بە کاڵی یا لە ناو چێشت، هەروەها هەنگوینی سروشتی.
٥. زەنجەبیل، گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی قوڕگ و کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و بەهێزکردنی بەرگری لەش، دەکرێت رۆژانە چای زەنجەبیل یا گیراوەی لێمو و زەنجبیل یا زەنجەبیل و لێمۆ و هەنگوین بخورێتەوە.
٦. خواردنەوەی چای گژوگیا وەک چای گوڵەبەیبوون، ڕازیانە، گوڵەمێخەک، زەنجەبیل، چای سەوز لەبری ئەو خواردنەوەی بڕێکی زۆر ماددەی کەڤییان تێدایە، وەکو چا و قاوەی ڕەش بە تایبەت ئەگەر شەکری تێبکرێت، شەوان لە بری چاو قاوە کوپێک شیری گەرم یا چای گژوگیا بخۆرەوە.
٧. ماسی سەلموون و توونە و هەموو جۆرە ماسیەکانی تر بە بەرژاوی .
٨. سینگی مریشک و قەل و پەلەوەر، هەروەها گۆشتی سووری بێ چەوری (کاتی رێجیمی کیتۆ و هاۆشێوەکانی نەبێت).
٩. دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و برنجی بۆر و قاوەیی، تۆووی شیاو شۆڤان لە بری ئاردی سپی و برنجی سپی.
١٢. چەرەسات، گوێز و بادەم و دەنکە کولەکەو گازۆ.
١١. خواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕێشاڵیەکان لە ڕێگای خواردنی سەوزە و میوە ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار.
١٢. خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو رۆژانە لە نێوان ژەمەکان لانی کەم زیاتر لە شەش پەرداخ ڕۆژانە.
د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی ـ پسپۆڕی زانستی خۆراک
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە