02/11/2021 1866 جار خوێنراوەتەوە

چۆن بتوانین ماستی سروشی لە ماستی شیری وشک جیا بکەینەوه‌؟

په‌یام

ماست لەڕووی پێکهاتەوە ڕێژەیەکی باش لە پرۆتین و کازاکان و ڤیتامین و چەوری یەکان و کاربۆهیدراتی تێدایە  کەسەرچاوەی زۆرێک لەمادە بنچینەی یەکانە بۆ جەستەی مرۆڤ.

بەداخەوە بەشێکی زۆری ئەو ماستانەی لە بازاڕدا  بە ماستی فرێش و سروشتی  دەفرۆشرێت لە شیری وشک دروست دەکرێن.

هەرچەندە بە پێی ستاندارد شیری وشک ڕێگە پێدراوە بۆ دروستکردنی ماست بەڵام هەمان بەهای خۆراکی نی یە کە لە شیری سروشتی (تەڕ) دروست دەکرێت.

چۆن ماستی شیری وشک لە ماستی شیری سروشتی (تەڕ )جیا بکەینەوە

1.لە ڕووی شارەزای یەوەو زۆر بەکارهێنانی ماست دەتوانرێت لە ڕێگەی تام و بۆن و ڕەنگ ماستی سروشتی لە ماستی شیری وشک جیابکرێتەوە.

2.ماستی فرێش و سروشتی هیچ موادێکی بۆ زیاد ناکرێت و بە تێپەڕبوونی کات زوو ترش دەبێت بەڵام ماستی شیری وشک کە موادی بۆ زیادکراوە بەدەگمەن ترش دەبێێت.

3.ماستی سروشتی دوای شکاندنی ماستەکە ئاوەکەی (شرش ) جیادەبێتەوە بە بەراورد بە ماست کە لەشیری وشک دروستکرابێت.

4.پێکهاتەی خۆراکی ماستی سروشتی جیاوازە لە ماستێک کە لەشیری وشک دروست کرابێت بۆ نموونە ماستی شیری وشک ڕێژەیەکی باش لە ڤایتامینەکانی لە دەست داوە.

لەشکر حمید
ئەندازیاری خۆراک

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەشتییە تایلەندییەی لە هورمز بە ئامانج گیرا بووەتە جێی یاریی منداڵان

  • پێش 2 هەفتە

    خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە گرانبەهاكانی جیهان زیاد بووە

  • پێش 2 هەفتە

    هەڵۆیەك لە پێشانگەی ئەبووزەبی بە زیاترلە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا

  • پێش 4 هەفتە

    نزیکەى نۆ هەزار بەساڵاچوو لە كۆریای باشوور تەمەنیان لە سەرووى 100 ساڵەوەیە

  • پێش 4 هەفتە

    لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

  • 14/08/2026

    بەلجیكا.. لەژێر دیوارێكدا گەنجینەیەكی زێڕ بە بەهای نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ دۆزرایەوە

  • 09/08/2026

    لەکاتى نەشتەرگەرییەکدا لە یابان بومەلەرزەیەک ڕوویداو پزیشکەکان نەخۆشەکە جێناهێڵن

  • 09/08/2026

    باكووری كوردستان.. پشیلەی وان ساڵانە هەزاران گەشتیار بۆ شاری وان ڕادەكێشێت

سەرەتا