01/11/2021 337 جار خوێنراوەتەوە

یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید: هەرگیز هاندەری بەرشەلۆنە نەبووم

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی ڕایدەگەیەنێت، گرنگ نییە گرێبەستەکەی بۆ چەند وەرزی دیکە درێژ دەکاتەوە و چەندی وەک مووچە پێ دەدرێت، گرنگ ئەوەیە لە باشترین یانەی جیهان یاری دەکات و ڕەتیشیدەکاتەوە لە ڕابردوودا هاندەری یانەی بەرشەلۆنە بووبێت.

ڤینیسیۆس هاوینی هاوینی 2018 لە یانەی فلامینگۆوە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کرد، سەرەتا ڕەخنەیەکی زۆر لە ئاستی دەگیرا، بەڵام ئەم وەرزە بەتایبەتی ئاستی بەرزبۆتەوە و بە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی یانەی شاهانە باس دەکرێت و ناوبروایش لە لێدوانێکدا سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەڵێت: تا ئێستا سەبارەت بە بۆندەکەم هیچ پێ نەگەیشتووە و تا هاوینی 2024 گرێبەستم لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید هەیە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەستێرە لاوە بەڕازیلییەکە ڕایدەگەیەنێت، دەیەوێت لە یانەی شاهانە بمێنێتەوە و گرنگی بەوە نادات ماوەی گرێبەستە نوێیەکەی بۆ چەندێک دەبێت و چەندی وەک مووچە پێ دەدەن، بەڵکو ئەوەی بۆ ئەوە گرنگە لە باشترین یانەی جیهان یاری دەکات.

لە کۆتایی قسەکانیدا ڤینیسیۆس دەڵێت: ئەوەی بۆ من گرنگە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید هەست بە ئاسوودەی دەکەم و دەمەوێت ئەوەش ڕوون بکەمەوە کە هەرگیز هاندەری بەرشەلۆنە نەبووم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    یاریزانێکی گرنگی ڕیاڵ مەدرید ماوەی سێ مانگ بەهۆی پێکانەوە دوور دەکەوێتەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    دێکۆ ڕۆیشتنی یاریزانێکی بەرشەلۆنەی ئاشکرا کرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    گاتوسۆ هیچ بەڵێنییەک بە هاندەرانی ئیتاڵیا نادات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری ڕێککەوتنی بەرشەلۆنە لەگەڵ ویلیامز ئاشکرا دەبێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لەبەر 5 هۆکار نیکۆ ویلیامز دەگوازێتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕامۆس گرەو لەسەر مباپێ دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پەیامێک توند لە ئاڵۆنسۆوە بۆ یاریزانەکانی ڕیاڵ مەدرید

  • پێش 1 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت هاوینی داهاتوو بەرگریکارێک بێبەرانبەر بگوازێتەوە

سەرەتا