31/10/2021
344 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان پێشوازیی له وه‌فدێكی به‌ره‌ی توركمانیی ده‌كات
په‌یام
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (31\10\2021) مامۆستا عه‌لی
باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له وه‌فدێكی
به‌ره‌ی توركمانیی به‌سه‌رۆكایه‌تیی ئایدن مه‌عروف ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی‌و وه‌فدێكی
یاوه‌ریی.
له‌دیداره‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی
ئه‌نجوومه‌نی باڵا‌و، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌وه ئاماده‌ی بوون، باس له‌دوا
پێشهات‌و گۆڕانكاریی سیاسیی له عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی
كرا.
له‌ته‌وه‌رێكی تردا باس له‌په‌یوه‌ندیی كورد‌و
توركمان كرا، وه‌ك دوو نه‌ته‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان، كه مێژوویه‌كی دێرین‌و
هاوبه‌شیان هه‌یه له به‌یه‌كه‌وه ژیان، هاوكات ئه‌وه‌ش دووپات كرایه‌وه، كه ده‌بێت
مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان پارێزراو بێ له‌ژێر ده‌ستوورێك كه هه‌موولایه‌ك خۆی به‌خاوه‌نی
بزانێ.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له
په‌یوه‌ندیی دوو قۆڵی نێوان كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان‌و، به‌ره‌ی توركمانیی
كرا‌و، جه‌ختیش له‌به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه كرایه‌وه‌و، شاندی میوان ڕۆڵ‌و
هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی دادگه‌رییان له‌و پێناوه‌دا به‌رز نرخاند‌و، هه‌وڵی به‌رده‌وامی
كۆمه‌ڵ له‌داكۆكیی كردن‌و پشتیوانی مافه‌كانی توركمان‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه
نرخاند كه هیچ كات درێغی نه‌كردوه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕابوون كه له هه‌رێمی
كوردستان پێویسته كار به دامه‌زراوه‌یی بكرێت به‌ئاڕاسته‌ی دابین كردنی مافه‌كانی
هاوڵاتییان‌و چه‌سپاندنی دادگه‌ریی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە