29/10/2021 1437 جار خوێنراوەتەوە

پارێزه‌رێكی مامۆستا ئیسماعیل: ژیانی سووسەیی لەمەترسیدایە و بۆ شاری دهۆك گواستراوەتەوە

په‌یام

پارێزەری دۆسیەی مامۆستا ئیسماعیل سوسەیی بەیاننامەیەكی ناڕەزایی لەسەر بارودوخی سزادراو بڵاو دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: سووسەیی ژیانی لەمەترسیدایە و بۆ شاری دهۆك گواستراوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئاڕاستەی ڕای گشتی، لایەنە سیاسیەكان، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی دادوەری، داواكاری گشتی، ناوەندەجیهانیەكان و هەر یەك لە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كردووە.

هەرێم ڕەفعەت پارێزەری مامۆستا ئیسماعیل سوسەیی ناڕەزایی دەردەبڕێت لە بارودۆخی ئێستای (مامۆستا ئیسماعیل) لە زیندان و داواكارە هەموو لایەنە پیوەندیدارەكان بەزووترین كات بێنە سەر خەت و دەشڵێت: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان كەوتووە مامۆستا ئیسماعیل ژیانی لەمەترسیدایەو بۆ شاری دهۆك گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، مامۆستا ئیسماعیل سووسەیی ئێستا سزا دراوەو لە ئەستۆی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەلایەتیەو هیچ هێز و لایەنێك ناتوانێت سزادراو لە چاكسازیەكان بباتە دەرەوە تەنیا بە بریاری وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی نەبێت. لەكاتێكدا دەپرسێت ئەو هێزەی بردوویەتی كێن و بەڕێوەبەری چاكسازی چۆن ڕیگای پێ داون؟.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا، پارێزەر هەرێم ڕەفعەت داواش دەكات سزای سیاسی نەمێنێت و ئازادی هیچ تاكێك زەوت نەكرێت و كێشەكان لە ڕێگەی دادگاوە و دوور لە توندوتیژی چارەسەر بكرێن و دادگاكانیش  بۆ پاكتاوكردنی سیاسی و لایەنگرانی بەرانبەر بەكارنەهێنرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌رێمی كوردستان و قه‌ته‌ر: میلیشیاكان مه‌ترسین و پێویسته‌ كۆنتڕۆڵ بكرێن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چه‌ندین درۆنی دیكه‌ ئاڕاسته‌ی هه‌ولێر كران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆجه‌لان: مه‌حاڵه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ دواوه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دەزگای خێرخوازی بەخشین مووچەی مانگانەی بەسەر بێباوكاندا دابەشكرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا ئاگری جەنگ خۆش دەكات و باسی دانوستان و ڕێكەوتنیش دەكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. لە 10 رۆژدا 10 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی پەروەردەى هەرێم سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ناو پۆلی راگرت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ و سبەى ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە

سەرەتا