29/10/2021 277 جار خوێنراوەتەوە

فەیسبووک ناوی خۆی بۆ "مێتا" گۆڕی

په‌یام

کۆمپانیای "فەیسبووک"، کە بە زەبەلاحی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهان ناسراوە، رایگەیاند ناوی خۆی بۆ مێتا (Meta) دەگۆڕێت.

هەڵبژاردنی ئەم ناوە نوێیە لە لایەن کۆمپانیای ئەمریکییەکە بۆ هەنگاونان و خۆگونجاندنە لەگەڵ سیاسەتی دروستکردنی جیهانێکی سێ ره‌هه‌ندیی ناسراو بە Metaverse.

کۆمپانیا بەناوبانگەکە ناوی نوێی خۆی لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا کە بەڕێوەبەرەکەی، مارک زوگەربێرگ ئاشکرای کرد، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو كرده‌وه‌.

وشەی "Metaverse" لە تێکهەڵکێشکردنی هەردوو وشەی "meta" و "universal"ه‌وه‌ هاتووە واتە "Super-universe" و جۆرێک لە ئەلتەرناتیڤی دیجیتاڵی بۆ جیهانی فیزیکی پێک دەهێنێت کە دەتوانرێت بچێتە سەرهێڵی ئینتەرنێت.

ئەم ناوە نوێیەی كۆمپانیاكه‌ دوای ئابڕووچوونێک دێت کە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا بەسەری هات دوای ئەوەی بەرپرسی پێشووی دەستەی نەزاهەی مەدەنی پێگەکە، فرانسیس هۆگان، ئاشکرای کرد کە فەیسبووک کۆمەڵێک سەرپێچی ئەنجام داوە، لەوانە رێگەدان به‌ توندوتیژی رەگەزی لە ئەسیۆپیا و میانمار و ئاماژەی بەوەش کرد پێگەکە بێدەنگه لەسەر ئەو کردارانەی کە لەلایەن کەسایەتییە ناودار و گشتییەکانەوە ئەنجام دەدرێت لەژێر ناوی "لیستی سپی".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    سوپای ئەمریكا یەكەیەك بۆ ڕۆبۆتی پێشكەوتوو بۆ جەنگی كۆڵان بە كۆڵان دادەمەزرێنێت

  • 29/10/2021

    بۆچی كۆمپانیای فه‌یسبووك ناوی خۆی گۆڕی؟

  • 29/10/2021

    فەیسبووک ناوی خۆی بۆ "مێتا" گۆڕی

  • 26/10/2021

    هاككه‌ره‌كانی روسیا هێرشی ئه‌لیكترۆنییان كرده‌ سه‌ر كۆمپانیاكانی دابینكردنی ئینته‌رنێت

  • 17/10/2021

    ڕۆژنامه‌ی (فۆربس)ی نێوده‌وڵه‌تی، لیستی پڕداهاتترین یوتیوبه‌ره‌كانی بۆ ساڵی 2020 بڵاوكردووه‌

  • 16/10/2021

    ئه‌پڵ له‌سه‌ر داوای ده‌سەڵاتدارانی چین به‌ناوبانگترین ئه‌پڵیكه‌یشنی تایبه‌ت به‌ قوڕئانی پیرۆزی قه‌ده‌غه‌ كرد

  • 04/10/2021

    فه‌یسبووك، وه‌تس ئه‌پ و ئینستاگرام له‌كاركه‌وتن

  • 24/09/2021

    كۆمپانياى ئەپل دواى هەواڵى فرۆشتنى كۆيلە لە رێگەى ئينستاگرامەوە هەڕەشەى لە فەيسبووك كردووە

سەرەتا