26/10/2021
314 جار خوێنراوەتەوە
پێنج سودی دیکەی چا بزانە
لە گەڵ ئەوەی لە رابردوودا زۆر باسی
سودەکانی خواردنەوەی چا کراوە، با ئەم پێنج زانیارییەشت هەبێت دەربارەی خواردنەوەی
چا:
كه‌مكردنه‌وه‌ی
مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه:
ئه‌و پێكهاته‌و ماده دژه ئۆكسانانه‌ی له (چا)دا هه‌یه په‌یوه‌ندیان
هه‌یه به كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه
پێستێكی ته‌ندروست:
خواردنه‌وه‌ی چای ره‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی
پێست كه‌مده‌كاته‌وه.
له نه‌خۆشی شه‌كره ده‌تپارێزێت:
خواردنه‌وه‌ی چا رێگر ده‌بێت له توشبوون به
نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دوو، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی رێژه‌ی شه‌كر،
خواردنه‌وه‌ی چا له دوای نان خواردن، هاوكاری رێكخستنی شه‌كر له خوێندا ده‌كات،
به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ماده‌ی شه‌كرۆزیان به رێژه‌یه‌كی زۆر تێدایه.
ددان به‌هێز ده‌كات:
هه‌رچه‌نده زۆر خواردنه‌وه‌ی چا ددانه‌كان زه‌رد
ده‌كات، به‌ڵام سودێكی زۆریشی هه‌یه له به‌هێزكردنی ددان.
چای سه‌وز كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه له نه‌هێشتنی
به‌كتریای ناو ده‌م و ئه‌و به‌كتریایانه كه‌مده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێته هۆی كلۆربوونی
ددان.
رێكخستنی خه‌و:
ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌یه‌كی قورس خه‌ویان لێده‌كه‌وێت،
پێویسته پێش خه‌وتن كوپێك چا بخۆنه‌وه، چونكه خواردنه‌وه‌ی چا كاریگه‌ری له‌سه‌ر
باشكردنی خه‌و هه‌یه‌و چاره‌سه‌ری كه‌مخه‌ویی ده‌كات.
لە ماڵپەڕی نەخۆشخانەی (بەخشین) وەرگیراوە..
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە