26/10/2021 372 جار خوێنراوەتەوە

هاككه‌ره‌كانی روسیا هێرشی ئه‌لیكترۆنییان كرده‌ سه‌ر كۆمپانیاكانی دابینكردنی ئینته‌رنێت

په‌یام

ئەوە راگەیەندرا کە ھاکەرانی رووسی ھێرشی ئەلیکترۆنیی نوێیان کردووەتە سەر کۆمپانیا تەکنەلۆجیا گەورەکانی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری دابینکردنی ئینتەرنێتی جیھانی.

لەو راگەیەندراوەی کە لە بلۆگی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکییەوە بڵاوکراوەتەوە، تێبینی ئەوە کراوە کە گرووپی ھاکەری نۆبیلیەم کە ناوەندەکەیان لە رووسیایە و بە ھێرشکانی ساڵی رابردووی سەر نووسینگەکانی حکوومەتی ئەمریکا لە رێگەی سۆلار ویندۆزەوە ناسرابوون، ھێرشیان بۆ سەر ئامانجی نوێ ئەنجامداوە.

جێگری سەرۆکی بەشەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، تۆم بورت، وتی: "کۆمپانیای نۆبیلەم ھەوڵ دەدات ھەمان ئەو رێکارەی ھێرشەکانی پێشووی لە رێگەی کردنە ئامانجی ئەو دامەزراوانەی کە بەشێکی دانەبڕاون لە دابینکردنی تەکنەلۆجیای ئینتەرنێتی جیھانی دووبارە بکاتەوە".

بورت، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ھاکەرەکانی نۆبیلیەم، لەگەڵ ھێرشکردنە سەر ئەو چینەی کە پاڵپشتی تەکنەلۆجی و خزمەتگوزاری کلاود (هەور) دەبەخشنە ئابۆنەکانیان لە کەرتی ئینتەرنێت، ھێرشی ئەلیکترۆنییان کردووەتە سەر بریکارەکانی دابەشکردن و بەڕێوەبردن و دابینکەرانی خزمەتگوزارییەکانی دیکە ئەنجامداوە.

راگەیەندراوەکەی مایکرۆسۆفت ئەوەشی خستەڕوو کە تاکو ئێستا نزیکەی ١٤٠ کۆمپانیای تەکنەلۆجی کراوەتە ئامانج و لەمانە ١٤ کۆمپانیایان بەربەستی ئەمنییان بەزێندراوە و ئەوەی ئاشکرا کرد کە دامەزراوەکانی دەوڵەت لە ئەمریکا و ئەورووپا پێکەوە لە بارەی ئەم ھێرشانە لێکۆڵینەوە دەکەن.

بەرپرسێکی فەرمیی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەسەر ئەم پرسە، ھێرشەکانی بە کارێکی رۆتینیی سیخوڕیی بەردەوامی یەکەکانی سەر بە ھەواڵگریی رووسیا ناوبرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 28/08/2026

    سوپای ئەمریكا ئامیری دۆزینەوەی درۆن و سیگناڵەكان بۆ سەربازانی دابین دەكات

  • 08/08/2026

    دەستەی میدیا و پەیوەندییەكانی عێراق: ستارلینك نابێتە جێگرەوەی ئینتەرنێتی ئاسایی

  • 28/07/2026

    ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی جیهانى بەدەستدەهێنێت

  • 11/05/2026

    ئاسیاسێڵ و پلاتفۆڕمی 1001پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق خێراتر دەكەن

  • 19/04/2026

    لەگەڵ هەر ڕووداوێكدا سەكۆكانی سۆشیال میدیا لە هەرێم دەبنە هۆی چەواشەكاری

  • 09/04/2026

    ئاسیاسێڵ و زانکۆی ئەلنەهرەین کردنەوەی یەکەم تاقیگەی G5 بۆ مەبەستی پەروەردەیی لە عێراق ڕادەگەیەنن

  • 20/01/2026

    ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی نیوزسۆشیاڵ؛ یەکەمین سیستەمی نیشتیمانی بۆ ژیریی دەستکرد ڕادەگەیەنن

  • 29/11/2025

    كاریگەرییە مەترسیدارەكانی زیرەكیی دەستكرد لەسەر نەخۆشانی دەروونی

سەرەتا