پێش 4 هەفتە 128 جار خوێنراوەتەوە

توێژینه‌وه‌یه‌ك... بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان لەشەودا رێژەی شەكری ناوخوێن بەرزده‌كاته‌وه‌

په‌یام

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكی ده‌ری ده‌خات، بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان لەشەودا وادەكات رێژەی شەكری ناوخوێن بەرزبێتەوە بۆسەروو ئاستی ئاسایی و جەستە توانای چارەسەركردنی شەكری نەبێت ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كه‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌.

پێگه‌ی ئیلاف بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، بەپێی توێژینه‌وه‌یه‌ك  كەلەلایەن زانكۆی ستراسبۆرگ بەهاوكاری زانكۆی ئەمستەردام ئەنجام دراوە و تاقیكردنەوەكان لەسەر مشكی تاقیگە ئەنجام درا دەركەوتووە تەنیا یەك كاتژمێر لەبەركەوتنی ئەو تیشكە شینەی بەهۆی بەكارهێنانی مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنیەكانەوە دروست دەبێت كاریگەری هەیە لەسەر زیادبوونی ئارەزووی خواردنی خۆراكی ناتەندروست و رێژەی شەكر لەخوێن.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان لەشەودا وادەكات  رێژەی شەكری ناوخوێن بەرزبێتەوە بۆسەروو ئاستی ئاسایی و جەستە توانای چارەسەركردنی شەكری نەبێت و ئەوەش نیشانەیەكە بۆ ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    نرخی مۆبایله ‌نوێیه‌كانی ئه‌پڵ

  • پێش 1 هەفتە

    پوخته‌ی كۆنگره‌كه‌ی ئه‌پڵ

  • پێش 1 هەفتە

    هاردی "ئێس ئێس ئێچدی" چییه‌؟

  • پێش 2 هەفتە

    نۆكیا مۆبایلێك ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ 27 ڕۆژ به‌بێ بارگاوی كردنه‌وه‌ كارده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    فه‌یسبوك ئه‌یه‌وێت ژماره‌ی لایكه‌كان بشارێته‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    ئێران فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ''كیان''ی ناساند

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌پڵ سێ به‌رهه‌می نوێی ئایفۆن ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

  • پێش 3 هەفتە

    گۆڕانی دروشمی فه‌یسبووك به‌كارهێنه‌ران ده‌ترسێنێت

سەرەتا