23/10/2021 931 جار خوێنراوەتەوە

نەوت و كانزاكانی سلێمانی: دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێت و کێشەى غازیشمان نییە

پەیام

محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، لەئێستادا بڕی پێویست نەوتی سپییان لەبەردەستە و لە سبەینێوە لە ناوچە ساردەكانی پارێزگای سلێمانی دەست بە دابەشكردن دەكرێت، جەختی لەوەش كردووەتەوە، كێشەی كەمی غاز نییە و نرخیشی گران نەبووە.

محەمەد حەسیب بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی راگەیاندووە: لەئێستادا بڕی پێویست نەوتی سپییان لەبەردەستە و لە رۆژی ٢٤ى ١٠ى ٢٠٢١ ەوە لە ناوچە ساردەكانی پارێزگای سلێمانی دەست بە دابەشكردن دەكرێت و هەوڵدەدەن لەماوەیەكی كەمدا دابەشكردن لەو ناوچانە كۆتایی بێت.

راشیگەیاندووە: دوای ناوچە ساردەكان لەناو شاریش دەست بەدابەشكردنی نەوت دەكرێت، ئەم نەوتەی لەبەردەستە و رۆژانە دەینێرن نەوتی هەرێمی كوردستانە و تاوەكو ئێستا نەوتی بەغدایان بەدەست نەگەیشتووە.

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، رۆژانە بڕی پێویستیان بەدەست دەگات و تائێستا هیچ كێشەیەكیان بۆ نەهاتۆتە پێش، لەبارەی غازیشەوەیە وتی، "لە سلێمانی كێشەی كەمی غازی ماڵانمان نییە و نرخیشی نەگۆڕاوە و هەر وەك خۆیەتی".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: فڕۆکەوانەکەی فلای دوبەی ویستوویەتی هاوشێوەی ١١ـی سێبتەمبەر لە ئیسرائیل دووبارە بکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پارێزگاری دهۆك: ئەو دارانەی كە بڕاون لە سنوورەكەمان نەبووە و لە توركیا بووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ملكۆ بازیانی: لە 2021ـەوە نۆ ملیۆن دار لە دهۆك بڕاونەتەوە و ڕەوانەی توركیا كراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گەنجێكی ڕانیە كە بەهۆی بێكاری و نادادییەوە كۆچی كردبوو تەرمەكەی گەڕێنرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق پشكی حاجییانی هەرێم بە زیاتر لەوەی ڕاگەیەنراوە ئاشكرا دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    خالید شوانی: بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ڕەشنووسی بودجەدا گرەنتی كراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كاری هەرێم: هاتووین بۆ بەغداد تا مووچە بۆ كەمئەندام و هەژارەكانمان ببڕینەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    خوێندنی باڵا: لەسەدا 99ی دەرچووانی ئەمساڵ لە زانكۆكان وەرگیراون

سەرەتا