23/10/2021 442 جار خوێنراوەتەوە

مەهدى شوشتەریی: هەر کەسێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت ڤیزای ئێرانى پێنادرێت

پەیام

مەهدى شوشتەریی سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "هەر کەسێک ڤاکسینی دژە كۆرۆنای وەرنەگرتبێت ڤیزای ئێرانی پێنادرێت".

روونیشیکردووەتەوە "ئاگاداری خوازیارانی وەرگرتنی ڤیزای ئێران دەکاتەوە بەپێی ڕێنمایی و پڕۆتۆکۆلی تەندروستی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ڕۆژی شەممە بەرواری ١ی ئابانی ١٤٠٠ بەرامبەر بە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ی زایینی، تەواوی هاوڵاتیانی بیانی بۆ چونە ناو ئێران لە گشت سنورەکانی وشکانی، دەریایی و ئاسمانی پێویستە کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا (کە ١٥ ڕۆژ بەسەر ژەمی دوەمی ڤاکسینەکەدا تێپەڕی بێت) و هەروەها ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی (پی.سی.ئار)ی کۆرۆنا بە ماوەی ٩٦ کاتژمێریان پێ بێت".

راشیگەیاندووە: "بۆیە داواکارانی وەرگرتنی ڤیزا لەم سەرکونسوڵگەرییە پێویستە کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا و پشکنینی (پی.سی.ئار)ی کۆرۆنا بە ماوەی ٩٦ کاتژمێر بخەنەڕوو".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    جارێكی دیكە سێ یەكەمەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ دامەزراندن گردبوونەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەركووك.. بەهۆی ڕێگرییەوە بەرهەمی پرۆژەكان ساغنابنەوە و نرخەكان گران بێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوای سەردانی وەفدی ئەمریكا، ڕوسیا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ هێرەشەكان ڕادەگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە كەلار و چەمچەماڵ كرێكارێك بە كارەبا و یەكێكی دیكە بە شۆفڵ گیانیانلەدەستدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تەقینەوەی تانكەرێكی سووتەمەنی لە سنە 17 گیانلەدەستدان و برینداری لێ كەوتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاردنەوەی زانیاری و ناشەفافی هەڕەشە لە پشكی هەرێم دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و نمەباران لەم هەفتەیەدا دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەڕێوەبەری نوێی نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی دەستبەكاربوو

سەرەتا