23/10/2021
189 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر گردبوونهتهوه و داوای دامەزراندن دهكهن
پەیام
له ههولێر مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونهتهوه و داوای مافهكانیان دهكهن، هاوکات هەر لە ئێستادا مامۆستایانى وانەبێژ لە زۆربەى شارو شارۆچکەکانى دیکەى هەرێمى کوردستان گردبوونەوە ئەنجامدەدەن.
داواکاریی سەرەکى مامۆستایانى وانەبێژ دامەزراندنیانە بەشێوەى هەمیشەیی و جەختیش لەوە دەکەنەوە تاوەکو داواکارییەکەیان جێبەجێنەکرێت دەست لە مافى خۆیان هەڵناگرن و لە گردبوونەوەو دەربڕینى ناڕەزاییەکانیان بەردەوام دەبن.
ئەگەرچى لە چەند رۆژى رابردوودا هەردوو وەزارەتى دارایی و پەروەردە پێشنیازیان کرد بۆ هەر خاوەن بڕوانامەیەکى دبلۆم بڕى ٣٥٠ هەزار دینار و بۆ هەر خاوەن بڕوانامەیەکى بەکالۆریۆسیش برى ٤٥٠ هەزار دینار دابینبکرێت، بەڵام هەر زوو لەلایەن مامۆستایانى وانەبێژەوە ئەو پێشنیازە رەتکرایەوە جەختیان لە دامەزراندنیان کردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە