23/10/2021
210 جار خوێنراوەتەوە
كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا: له نزیكه‌وه چاودێریی پرۆسه‌ی دادگایی زیندانیانی بادینان ده‌كه‌ین
پەیام
كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نزیكه‌وه چاودێریی پرۆسه‌ی دادگایی زیندانیكراوانی بادینان ده‌كه‌ن.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی دادگاییكردنی ڕ‌اگیراوانی بادینان بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه:” خۆشحاڵین به‌وه‌ی دادگاكانی هه‌رێم كۆتاییان به دۆسییه‌ی كۆمه‌ڵێك سزادراو هێنا، كه زیاتر له ساڵێكه به دوو دڵییه‌وه رووانیویانه‌ته دۆسییه و دۆخه‌كه، كه دواجار ژماره‌یه‌كیان بێ تاوان ده‌رچوون و ئازادكران “.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” هێشتا نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ربوونی یاسا له هه‌رێمدا هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ماوه‌یه‌ی دادگا به‌سه‌ر به‌شێك له زیندانیكراوانی بادینانی سه‌پاندووه و رێگه‌نه‌دان به سه‌ردانیكردنیان له‌لایه‌ن كه‌سوكار و پارێزه‌ره‌كانیانه‌وه “.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە