23/10/2021
203 جار خوێنراوەتەوە
روسیا.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كارگه‌یه‌كدا 16 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
پەیام
ده‌سه‌ڵاتدارانی روسیا رایانگه‌یاند، له ناو كارگه‌یه‌كدا له پارێزگای ڕیازان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی مۆسكۆ 16 كه‌س له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كدا گیانیان له ده‌ست دا.
ئه‌لێكسی كوزنتسۆف، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ته‌ندروستی ڕوسیا ڕایگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كارگه‌یه‌كی له پارێزگای ڕیازان رویداوه و به‌هۆیه‌وه 16 كه‌س مردوون و كه‌سێكی دیكه‌ش كه له سه‌دا 80ی جه‌سته‌ی سوتاوه بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له خزمه‌تگوزاری فریاكه‌وتنی روسیاوه ه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، دوای ته‌قینه‌وه‌كه ئاگرێك له كارگه‌كه كه‌وتوه‌ته‌وه و هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه توانیویانه كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.
حكومه‌تی روسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه هۆكاری ڕوداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه بوه، به‌ڵام لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕوسیا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری روداوه‌كه ده‌ست پێ كردوه و رایگه‌یاندووه له واده‌یه‌كی نزیكدا دەره‌نجامه‌كانی راده‌گه‌یه‌نن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە