23/10/2021
532 جار خوێنراوەتەوە
بایدن: به‌رگری له تایوان دەکەین ئه‌گه‌ر چین هێرشی بكاته‌سه‌ر
پەیام
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به به‌رگری كردن له تایوان ئه‌گه‌ر بێت و له لایه‌ن چینه‌وه هێرشی بكرێته‌سه‌ر.
له چاوپێكه‌وتنێكدا كه كه‌ناڵی سی ئێن ئێن له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامی دابوو، جۆ بایدن وتی: به‌لێ ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر كاتێك هێرش بكرێته سه‌ر دوورگه‌ی تایوان له لایه‌ن چینه‌وه ئه‌وا ئێمه به‌رگری لێده‌كه‌ین.
له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی دوا موشه‌كی پێشكه‌وتوو و سه‌روو ده‌نگی له لایه‌ن چینه‌وه بایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئێمه ناترسین چونكه به‌هێزترینین و وتیشی چین و رووسیا و هه‌موو جیهان ده‌زانن كه ئێمه خاوه‌نی به‌هێزترین سوپاین له جیهاندا.
بایدن راشیگه‌یاند ئه‌وان نایانه‌وێت جه‌نگی سارد له‌گه‌ڵ چیندا بكه‌ن به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت چین له‌وه بگات هیچ شتێك ئه‌وان له هه‌ڵویسته‌كانیان پاشه‌كشێ پێناكات.
پێشتر چی‌و كۆ چینگ وه‌زیری به‌رگری تایوان هۆشداری دا بوو كه چین تا ساڵی 2025 ده‌توانێت و به نیازیشه تایوان به ته‌واوه‌تی داگیر بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە