22/10/2021
281 جار خوێنراوەتەوە
قەوارەی ئیسڕائیل لە شاری خەلیل ئوردوگایەكی جولەكەنشینی نوێ دروست دەكات
پهیام
قەوارەی
ئیسرائیل لە ناو جەرگەی شاری خەلیل لە كەرتی رۆژئاوا، ئوردوگایەكی جولەكە نشینی نوێ
دروست دەكات.
حكومەتی
قەوارەی جولەكە دەستی كردووە بە دروستكردنی ئوردوگایەكی جولەكەنشین كە لە 31 باڵەخانەی
نیشتەجێ بوون پێكدێت و دەكەوێتە ناوجەرگەی شاری خەلیل لە كەرتی رۆژئاوا.
ئاماژە
بەوەش دەدرێت دروستكردنی ئەم باڵەخانەیە بۆ یەكەم جار لە دوای بیست ساڵ دێت كە لە
نێو شارێكی فەلەستینیدا دروست دەكرێت چونكە ئەو ناوچەیە چەندین ساڵە وەك بنكەیەكی
سەربازی ئیسرائیل بەكار دێت و لە ئێستا حكومەتی قەوارەكە بە نیازە بۆ ئوردوگایەكی
جولەكە نشین بیگۆرێت.
پێشتریش
لە ساڵی 2017 حكومەتی ئیسرائیال رایگەیاند نەخشەیەكی بۆ جێبەجێكردنی دروستكردنی ئەو
ئوردوگایە ئامادەكردووە و لە ساڵی 2018 نزیكەی حەوت ملیار دۆلاری بۆ بۆنیاتنانی تەرخان
كرد.
حكومەتی
ئیسرائیل لە زەویە داگیركراوەكانی فەلەستیندا بە درێژایی دامەزراندنی حكومەتی جوولەكەوە
بە بەردەوامی خەریكی نیشتەجێ كردنی جولەكەیە لە شوێنی دانیشتوانە ڕەسەنەكانی فەڵەستین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە