22/10/2021 1694 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانی.. ئەگەری داخستنی ناوەندەكانی خوێندن به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆناوه‌ سەرهەڵدەداتەوە

په‌یام

دوای تەشەنەسەندنی زیاتری حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەنگۆی داخستنی قوتابخانەكان سەرلەنوێ سەرهەڵدەداتەوە.

گەرچی باس لەوە دەكرێت بەهۆی زیادبوونی ئامارەكانی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا قوتابخانەكان دابخرَن، لە بەرانبەردا وەزارەتی پەروەردە هیچ هەوڵێكی لەوشێوەیەی پشتڕاست نەكردووەتەوە، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانیش رایدەگەیەنێت ئەگەرەكانی داخستنی ناوەندەكانی خوێندن زۆر لاوازە.

دكتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لەپەڕەی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی كوتانی ئیجباری تاكە چارەسەرە بۆ ئەوەی پڕۆسەی پەروەردە لەمساڵدا توشی گرفت نەبێت، دەشڵێت پێویستە پەروەردەی گشتیی سلێمانی و دامودەزگاكانی دیكەی حكومەتی هەرێم مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆیان ئیجبار بكەن كە خۆیان بكوتن، كە ئەوە تاكە چارەسەرە.

سەباح هەورامی ئەوەشی نووسیوە كەپێشتر ئەگەر هاووڵاتی خوازیاری وەرگرتنی پێكوتەی هەبوایە دەبوو ماوەیەكی زۆر ناوی خۆی تۆمار بكات تا ناوەكەی دەهاتەوە چەند ڕۆژێكی زۆری پێدەچوو، بەڵام بەوتەی ناوبراو ئێستا تەنها لەسەر بڕیاردانی هاووڵاتی وەستاوە و ئەگەر بڕیار بدات خۆی بكوتێت تەنها یەك كاتژمێری پێویست دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 خولەک پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆكاره‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كه‌مه‌وه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شناسی سلێمانی: كۆی گشتی باران بارینی ئه‌مساڵ تا ئێستا 37ملم بووه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    گه‌رمیان.. ته‌رمی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی به‌ ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستدا؛ به‌خاكسپێدرا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    فراكسیۆنی كۆمەڵ: پەیام دەنگێکی بڵندو دلێر بووە دژی گەندەڵی و ستەمکاری و سەرکوتکردن

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شناسی: ئه‌مشه‌و له‌ زۆرێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم نمه‌ باران ده‌بارێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: له‌ دابینكردنی‌ پڕۆژه‌و خه‌رجی و خزمه‌تگوزاریدا په‌یڕه‌وی‌ دوو ئیداره‌یی ده‌كرێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    وته‌بێژی حكومه‌ت: داهاتی سلێمانی وه‌ك پێویست ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ: په‌یام له‌ به‌ره‌ی‌ خه‌ڵكدا ده‌مێنینه‌وه‌

سەرەتا