22/10/2021 380 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم كۆبانێ‌: توركیا هەوڵی هەڵگیرساندنی شەڕ دەدات

په‌یام

وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، لە كاتی گونجاودا ئۆپەراسیۆن بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجام دەدەن. فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكراتیش دەڵێت "توركیا هەوڵی هەڵگیرساندنی شەڕ دەدات".

مەزڵووم كۆبانێ‌، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، لە تویتێكدا دەڵێت "لە كاتێكدا كە هەموو خەڵكی سووریا داوای ئاشتی دەكەن، توركیا ڕێككەوتنەكان پێشێل دەكات".

مەزڵووم كۆبانێ‌ دەشڵێت "تۆپبارانكردنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە كۆبانێ‌ هەوڵدانە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ و، داوا لە لایەنە گەرەنتیكارەكان دەكەین كە بە ئەرك و بەرپرسیارێتیی خۆیان هەستن".

ئەمە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەربارەی ئەگەری هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوی كوردستان و هەسەدە، ڕایگەیاند "هەر هەڕەشەیەك بكرێتە سەر ئاسایشی توركیا و لە هەر شوێنێكەوە بێت، ڕووبەڕووی كاردانەوە دەبێتەوە".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا جەختی كردەوە كە "توركیا بە پێداگرییەوە هەنگاوە پێویستەكان دەنێت و ئەمە بۆ سووریاش هەمان شتە. هەر كاتێك مەرجەكان گونجاو بێت و ڕێكبكەوێت، هێرش و ئۆپەراسیۆنی پێویست ئەنجام دەدەن".

هەینیی ڕابردوویش لە بەرانبەر كوژرانی چەند سەربازێكی وڵاتەكەی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا هەڕەشەی لە هێزەكانی سووریای دیموكرات كرد.

توركیا هێزەكانی سووریای دیموكرات بە كوشتنی چەند سەربازێكی وڵاتەكەی لەناو خاكی سووریا تۆمەتبار دەكات و هەسەدەیش ڕەتی دەكاتەوە كاری ئەوان بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆم باراک: ئەمەریکا پشتگیری لە هەرێمێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی... لەگەڵ موەلیدە ئەهلییەکان ڕێکەوتن کرا و ئەمڕۆ کارەبا دابەش دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕوانگەی ئیکۆ: ڕاگرتنی بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر ڕۆژانە زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلار زیان دەگەیەنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن موه‌لیده‌كان نه‌كراو؛ ئاماده‌نین به‌بێ وه‌رگرتنی پاره‌ كاره‌با بده‌نه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دانه‌غاز: له‌ ئێستادا به‌رهه‌مهێنانی غاز ده‌ست پێ ناكه‌ینه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی زەیدی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر پێکهێنا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مه‌سعود بارزانی: داوا له‌ یه‌كێتی ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ پارتی دابنیشێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چه‌مچه‌ماڵ.. هێڕشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ شوێنێكی هه‌ستیاری له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌ئامانج گرتووه‌

سەرەتا