22/10/2021
833 جار خوێنراوەتەوە
چۆن چاره‌سه‌ری لاوازی و كه‌میی كێشت ده‌كه‌یت؟
زیاد بوونی کێش گرنگه، به‌ڵام لاواز نه‌بوونه‌وه گرنگتره:
ده‌رمانی زیاد بوونی کێش و ته‌واوکه‌ره خۆراکییه‌کان:
ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له مرۆڤه‌کان کێشه‌ی لاوازی و که‌می کێشی هه‌یه و به‌رده‌وام دوای چاره‌سه‌ردا ئه‌گه‌ڕێن، زۆربه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ک هه‌ندێک ده‌رمان به‌کارئه‌هێنن وکێشیان زیاد ئه‌کات، دوای وازهێنان دووباره کێشیان داده‌به‌زێته‌وه.
هه‌نگاوه‌کانی چاره‌سه‌ری که‌میی کێش:
۱ ـــ دیاری کردنی کێشی نموونه‌یی به گوێره‌ی باڵا و ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز.
۲ ـــ ئه‌نجام دانی فه‌حسی پێکهاتووی له‌ش ( BMA ) بۆ زانینی ڕێژه‌ی ماسولکه و چه‌وری و ئێسقان و ئاو له جه‌سته‌دا.
۳ ـــ وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی نه‌خۆش و مێژووی حاڵه‌ته‌که و نیشانه و ده‌رئه‌نجامه‌کانی ۰
٤ ـــ فه‌حسکردنی ئه‌و که‌سه له لایه‌ن پزیشکه‌وه بۆ ده‌ست نیشان کردنی هۆکاری لاوازی و زانینی ئه‌و شیکارانه‌ی پێویستن و دواتر دانانی ده‌رمان و به‌رنامه‌ی خۆراکی گونجاو.
٥ ـــ ئه‌نجام دانی شیکاری تاقیگه و تیشک و سۆنار و هه‌ناوبینین به گوێره‌ی پێویست.
٦ ـــ چاره‌سه‌ری هۆکاری لاوازی ئه‌گه‌ر بتوانرێت.
۷ ـــ به‌کارهێنانی ده‌رمانی زیادکردنی ئیشتها و ته‌واوکه‌ره خۆراکی و ڤیتامینه‌کان به تایبه‌ت ڤیتامین بی کۆمپلێکس و زینک بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی به گوێره‌ی پێویست به‌ڵام له ژێر پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراکه‌وه له‌گه‌ڵ پڕۆگرامی خۆراکی ته‌ندروست و گونجاو.
زیاد بوونی کێش گرنگه، به‌ڵام لاواز نه‌بوونه‌وه گرنگتره:
۱ـــ پێویسته ده‌رمان بۆ ماوه‌یه‌کی کورت و دیارکراو به‌کار بێت به‌ڵام ڕێنمیایه‌کان هه‌میشه‌یین.
۲ـــ ده‌رمانی زیادکردنی ئیشتهای ڕێگه پێدراو نابێت له‌پڕ بوه‌ستێنرێن به‌ڵکو گرنگه به ته‌دریج که‌م بکرێنه‌وه.
۳ـــ هیچ ده‌رمانێک نیه به گه‌ره‌نتی (% ۱۰۰) کێش زیاد بکات له زانستی پزیشکی دا.
ئه‌م ڕێنمیانه زۆر گرنگن بۆ پارێزگاری له کێشی نموونه‌یی و لاشه‌ی ته‌ندروست:
۱ــــ زوو هه‌ستان و خواردنی نانی به‌یانی پێش سه‌عات هه‌شتی به‌یانی ؛ شه‌وان پێویسته پێش سه‌عات ده و نیو بخه‌وه به تایبه‌ت ڕۆژانی هه‌ینی و پشووه‌کان.
۲ـــ له پێش نان خواردن به نیو سه‌عات و کاتی خواردن ئاو و ماستاو و شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه گازیه‌کان و دۆ مه‌خۆره‌وه.
۳ـــ ئه‌نجامدانی وه‌رزش به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام : ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی یه‌ک چاره‌ک یان زیاتر.
٤ـــ نه‌خواردنی ترش ، لیمۆ‌ندۆزی ، ترشیات ، بیبه‌ری توند ، میوه‌ی ترش بۆ ماوه‌ی دوو مانگ.
٥ـــ رِۆژانه ۸ په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه له نێوان ژه‌مه‌کان به‌ڵام نیو سه‌عات دوای ژه‌مه‌کان پێویسته ئاو بخورێته‌وه.
٦ـــ ڕۆژانه سێ جار یان زیاتر میوه‌ی هه‌مه‌جۆر بخۆ؛ میوه‌ی خۆماڵی و وشکراو باشتره.
۷ـــ خواردنی سارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازیه‌کان ڕێگه پێ دراوه له نێوان ژه‌مه‌کان.
۸ـــ پێویسته چا و قاوه که‌م بخورێته‌وه و لانی که‌م یه‌ک سه‌عات پاش ژه‌مه‌کان بخورێته‌وه.
۹ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی ئیشتهای خواردنیان نیه پێویسته بێ سه‌رپه‌رشتی پزیشکی پسپۆڕ ده‌رمانی ئیشتها به‌کار نه‌هێنن و به هێواشی و به ته‌دریج که‌م بکرێته‌وه.
۱۰ـــ ڕۆژانه یه‌ک سه‌عات یان زیاتر بچۆره به‌ر هه‌تاو له نێوان سه‌عات نۆی به‌یانی بۆ سێی عه‌سر.
دکتۆر کامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە