پێش 4 هەفتە 126 جار خوێنراوەتەوە

ڕێجیم کردن پێویستی به‌ یارمه‌تی ئه‌ندامانی خێزان هه‌یه‌:

په‌یام

گرنگی ڕۆڵی ئه‌ندامانی خێزان و هاوڕێیان له‌ دابه‌زاندنی کێش

ڕێجیم کردن و که‌مکردنه‌وه‌ی بڕی خواردن گرنگترین و سه‌ره‌کترین بنه‌مای دابه‌زاندنی کێشه‌ له‌و که‌سانه‌ی به‌ ده‌ست زۆری کێش و قه‌ڵه‌وییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

بوونی ئیراده‌ی به‌هێز بۆ ڕزگار بوون له‌و کێشیه‌ به‌ ته‌نها زۆر جار به‌س نیه‌ ئه‌گه‌ربێتوو ئه‌ندامانی خێزان و که‌س و کار و هاوڕێیان ئه‌و که‌سه‌ یارمه‌تی و پشتگیری نه‌که‌ن له‌ ڕێگه‌ی ڕه‌چاو کردنی کۆمه‌ڵێک هه‌نگاوه‌ که‌ گرنگترین ئه‌مانه‌ن:

1- به‌رده‌وام بن له‌ هاندانی بۆ پابه‌ندن به‌ خشته‌ی خۆراکی دیارکراوه‌ ؛ نه‌وه‌ک سارد کردنه‌وه‌ی به‌ ده‌سته‌واژه‌ی (به‌ یه‌ک ژه‌م هیچ هیچت لێ نایه‌ت): (ڕێجێم کردن هه‌مووی بێ سووده‌ و درۆیه‌). 

2- هه‌وڵ بدرێت هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ خواردنه‌کانی هاوشێوه‌ی ڕێجێمه‌که‌ بێت یان نزیک بن له‌وه‌وه‌.

3- نه‌هێنانی شیرینی و سارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان و ڤاست ڤوود بۆ ماڵه‌وه‌ ؛ ئه‌گه‌ر حه‌زت لێیه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ بیخۆ.

4- به‌شداری کردن له‌ وه‌رزش له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ به‌ پێی توانا. 

5- دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ ده‌عوه‌ت و ده‌عوه‌تکاری کاتی ڕێجیم و دواخستنی بۆ کاتێکی تر.

6- پێویسته‌ که‌یبانووی ماڵ ته‌نها به‌شی ئه‌ندامانی خێزان ژه‌می خواردن ئاماده‌ بکات چونکه‌ زۆربه‌ی خانمانی کورد هه‌میشه‌ زۆرتر لێده‌نێنن به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک (یه‌کێک له‌ پڕ بێت). 

7- دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ شه‌ونخوونی و خواردنی ژه‌مه‌کان له‌ کاتی خۆی دا. 

8- بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خواردنی چه‌ور و قه‌ده‌غه‌کراو له‌ کاتی ڕێجیم له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایته‌کان و ڤایبه‌ر و مه‌سینجه‌ره‌وه‌ ؛ هه‌موو کاتێک ئه‌وه‌ کارێکی ناته‌ندروسته.

 

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی 
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌بێت جانتای قوتابی كێشی چه‌ند بێت؟

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئارامگرتن سنووری ھەیە.. چۆن مامەڵە لەگەڵ پرسیارە بێکۆتاکانی منداڵەکەتدا دەکەیت؟

  • پێش 1 هەفتە

    ته‌نها به‌یه‌ك وته‌ی كچه‌كه‌ی، له‌سه‌ر كورسی بردیان بۆلای دكتۆر

  • پێش 1 هەفتە

    هەڵسەنگاندنی بیر و ڕەفتاری خۆکوژی

  • پێش 1 هەفتە

    ھەرزەکاری و گرفتی خۆشەویستی

  • پێش 1 هەفتە

    منداڵی جوڵە زۆر

  • پێش 2 هەفتە

    تائێستا ئه‌م كاره‌ت بۆ منداڵه‌كه‌ت كردووه‌؟

  • پێش 2 هەفتە

    پەشێوی مەزاجی دووجەمسەری

سەرەتا