21/10/2021
336 جار خوێنراوەتەوە
هادی عامری داوا له خۆپیشانده‌رانی به‌غدا ده‌كات تایه نه‌سوتێنن و رێگاكان دانه‌خه‌ن
په‌یام
هادی عامری، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانیی فه‌تح، داوای له خۆپیشانده‌ران كرد كه كۆتایی به دیارده‌ی سووتاندنی تایه و داخستنی رێگاكان بهێنن.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه هادی عامری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه گومان له‌وه‌دا نییه، ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان به ئاشتییانه و شارستانییه‌ت، مافێكی ڕه‌وایه و له ده‌ستووردا چه‌سپاوه.
سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا داوای له خۆپیشانده‌ران كردووه كه به ئاشتییانه به‌رده‌وام بن له خۆپیشاندان و كۆتایی به دیارده‌ی سووتاندنی تایه و داخستنی رێگاكا. بهێنن.
هادی عامری هه‌روه‌ها داوای له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه كه له پێناو سه‌لماندنی بێلایه‌نیی خۆی و دڵنیاكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به جیددی به سه‌رجه‌م تانه‌كاندا بچێته‌وه.
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه، خۆپیشاندان و مانگرتنی لایه‌نگرانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا، ده‌نگی كه‌میان هێناوه له نزیك ناوچه‌ی سه‌وز ناوه‌ڕاستی به‌غدا، ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌پێی دوایین ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانیی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری له كۆی 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، 17 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە