21/10/2021 339 جار خوێنراوەتەوە

خۆپیشاندان و مانگرتن دژبە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان لە بەغدا بەردەوامە

په‌یام

خۆپیشاندان و مانگرتنی لایەنگرانی ئەو لایەنانەی کە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگی کەمیان هێناوە، دژبە ئەنجامەکان لە ناوەڕاستی بەغدا درێژەی ھەیە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە کە لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، خۆپیشاندەران ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕەت دەکەنەوە و داوا دەکەن دووبارە پڕۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست لەلایەن کۆمیسیۆنەوە ئەنجام بدرێتەوە.

لە ڕۆژی سێشەممەوە خۆپیشاندان و مانگرتنی لایەنگرانی ئەو لایەنانەی کە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی کەمیان هێناوە لە نزیک ناوچەی سەوز له‌ ناوەڕاستی بەغدا، ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، دوایین ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ڕاگەیاند کە ژمارەیەک لایەن بە تایبەتی شیعەکان ئەنجامەکانیان قبوڵ نەکرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرووپە چەكدارەكانی عێراق تێوەگلانیان لە هێرشكردنەسەر سعودیە ڕەتكردەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەجەف.. دۆسیەی ئەو كەسەی گۆشتی بەرازی فرۆشتبوو ڕەوانەی دادگا كرا

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    "رێگە نادەین خاكی عێراق بۆ هەڕەشەکردن لە دراوسێکانمان بەکاربهێنرێت"

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق ژمارەیەك دەروازەی سنووری وەك ڕێكاری كارگێڕی و ئەمنی داخست

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی دووشەممە دەگاتە پاریس و لەگەڵ ماكرۆن كۆدەبێتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لێكۆڵینەوە لە هێرشكردنە سەر سعودیە دەكات و فەرماندەیەكیش دووردەخاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوت: بەرهەمە نەوتییەكان بە نرخی پاڵپشتیكراو دەمێنێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گروپە چەكدارەكان: بەو مەرجە چەك دادەنێین یاسایەك دابنرێت و هەمووان بگرێتەوە

سەرەتا