21/10/2021 3388 جار خوێنراوەتەوە

توركیا.. سزای زیندانیی ھەتاھەتایی بۆ تۆمەتبارى كوشتنى حەوت ئەندامی خێزانه‌ كورده‌كه‌ی قۆنيا درا

په‌یام

داواکاری گشتیی کۆماریی قۆنیا لە باشووری ناوەڕاستی تورکیا، لێکۆڵینەوەکانی دەربارەی ئەو ھێرشە چەکدارییەی قۆنیا، کە کوشتنی حەوت ئەندامی یەک خێزانی لێکەوتەوە تەواو کرد. لە تۆمەتنامەکەدا، بە تۆمەتی کوشتن بە ھەستێکی "دڕندانە"، داوای حەوت جار زیندانی ھەتاھەتایی قورسکراو بۆ تۆمەتبار مەھمەت ئاڵتون کراوە.‌

لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەی کە لە لایەن داواکاری گشتییەوە بەڕێوەدەچێت، دوای کۆکردنەوەی سەرجەم بەڵگەکان، کارە پێویستەکانی لێکۆڵینەوە لە دۆسيەكە کۆتایی ھات.

لە تۆمەتنامەکەدا ئەو ھاتووە کە تۆمەتباری دەستگیرکراو مەھمەت ئاڵتون، تاوانەکەی "بە ئەنقەست" ئەنجامداوە.

لە تۆمەتنامەکەدا، بە تۆمەتی کوشتن بە ھەستێکی "دڕندانە"، داوای حەوت جار زیندانیی ھەتاھەتایی قورسکراو بۆ تۆمەتبار ئاڵتون کراوە.‌

ھەر لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا، بە تۆمەتی "ھاندان بۆ کوشتنی حەوت کەس بە ھەستێکی دڕندانە و ئەنقەست"، داوای حەوت جار زیندانی ھەتاھەتایی قورسکراو و بە تۆمەتی "ھاندان بۆ سووتان و زیانگەیاندن بە ماڵ"، داوای ھەشت ساڵ زیندانی بۆ ھەر یەک لە ١٠ تۆمەتباری دیکەی دۆسیەکە کراوە.

ھاوکات بەھۆی نەبوونی بەڵگەی تەواو لەسەر تێوەگلانی ھاوسەر، باوک و دایکی تۆمەتبار مەھمەت ئاڵتون، لە کوشتنەکە، بڕیاری ئازادکردنیان درا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دەرەوەی ئێران: تاران وەڵامی ئەمەریکا سەبارەت بە پێشنیازەکەی تاوتوێ دەکات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای یەمەن: زیاتر لە ٩٠٠ ئەندامی حووسییەکان لەکار خراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنجەم هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی ڕیاز و ئاگر لە هۆڵێكی گەشتیاران كەوتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حووسییەكان: تەنها فڕۆكەخانەكانی مەككە و مەدینە بە ئامانج ناگرین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا كەشتییەكی بارهەڵگری لە گەرووی هورمز بە ئامانج گرت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشی حووسییەكان بۆ سەر سعودیە، كەرتی ئاسمانی و وزەی پەك خست

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فەڵەستین.. لە 48 كاتژمێردا 10 كەسی دیكە لە غەززە شەهید بوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵێك بەسەر ئاگربەستی غەززە تێدەپەڕێت و كۆمەڵكوژییەكان بەردەوامە

سەرەتا