20/10/2021
542 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری له زیندان ئازادكرا
په‌یام
پاش ساڵێك و دوو مانگ له ده‌ستگیركردنی، مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری ئازاد كرا و گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو خێزانه‌كه‌ی.
له لێدوانێكدا بۆ په‌یام، ئاری كوڕی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری پشتڕاستی كرده‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ باوكی ئازاد كراوه و له ڕێگه‌دان به‌ره‌و شاری دهۆك.
ئازادكردنی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری دوای به‌سه‌ربردنی ساڵێك و دوو مانگ مانه‌وه له زیندانه‌كان دێت، دوای ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كرابوو، سێشه‌ممه دادگا بڕیاری دا مادده‌ی یاسایی دادگاییكردنه‌كه‌ی بگۆڕێت و ساڵێك سزای به‌سه‌ردا سه‌پاند.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ل به‌رواری زیاتر له ساڵێكه له زینداندایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئازاد كرا.
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی زۆری په‌رله‌مانتاران و حزبه‌كان و چالاكوانان، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات ئاماده نه‌بوو ئه‌ستۆ پاكی ده‌ستگیر كراوان ده‌ربكات و تا ئێستاش ده‌یان چالاكوان و ڕۆژنامه‌وانی دیكه‌ی بادینان به تۆمه‌تی جیاواز له گروتوخانه‌كانی هه‌ولێر سزادراون و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری ڕۆژی 18ی ئابی 2020 ده‌ستگیر كرا و له‌سه‌ر ڕێكخستنی خۆپیشاندان تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی درایه پاڵ، به‌ڵام ناوبراو تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌ت كرده‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە