20/10/2021
248 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن بارودۆخی سیاسی عێراق ده‌گۆڕێت
په‌یام
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه ڕوون بوویه‌وه كه بارودۆخی سیاسی له عێراقدا ده‌گۆڕێت و چاودێرانیش پێیان وایه نه‌بوونی یه‌ك لیستی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت لایه‌نه‌كان ناچار ده‌كات هاوپه‌یمانێتی بكه‌ن و پارته سه‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌ڵبژاردن پێویستیان به ده‌نگی كه‌مترین كورسی پارته‌كانیش ده‌بێت.
له هه‌مان كاتدا ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن چه‌ند لیستێكه‌وه پێكهێنانی حكومه‌تی ناڕه‌حه‌تتر كردووه و به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی بایكۆتیش پێشبینی ده‌كرێت متمانه‌ی حكومه‌تی ئایینده لاواز بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە