20/10/2021
190 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق: به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین
په‌یام
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی ئه‌و تانانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه پێشكه‌شكراون، ڕایگه‌یاند به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تانه‌كاندا ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له عێراق ئاماژه به‌وه‌یش دراوه كه ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران به‌پێی به‌ڵگه‌كان، وردبینی ده‌كات بۆ داواكاریی لایه‌نه‌كان سه‌باره‌ت به دووباره ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست و دواتر یان بڕیارێكی ئه‌رێنی له‌سه‌ر داواكارییه‌كان ده‌دات، یان داواكارییه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "لایه‌نه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ریی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی تانه له‌سه‌ر بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانه‌وه تۆمار بكه‌ن".
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له عێراق ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی پێویست هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ ژماره‌یه‌ك وێستگه ئه‌نجام بدرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران ده‌توانێت ڕه‌زامه‌ندی له‌وباره‌یه‌وه نیشان بدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە