20/10/2021
229 جار خوێنراوەتەوە
دژ به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆپیشاندان له به‌غدا به‌رده‌وامه
په‌یام
دژ به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆپیشاندان و له به‌غدا به‌رده‌وامه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزیان له ناوه‌ڕاستی به‌غدا داخست.
ماوه‌ی دوو ڕۆژه خۆپیشاندان له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه به‌رده‌وامه و خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و داوا ده‌كه‌ن دووباره پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه ئه‌نجام بدرێته‌وه، جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له مانگرتن تا كۆمیسیۆن بڕیاره دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌دات.
هاوكات به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ، ئه‌و هێزه ئه‌منییه‌ی كه راسپێردراوه بۆ پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وز، ده‌روازه‌كانی ناوچه‌كه‌ی داخستووه و ته‌نها رێگا به‌و كه‌سانه ده‌دات بچنه ناو ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه كه هه‌ڵگری مۆڵه‌تی فه‌رمیین.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه داخستنی ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ژماره‌یه‌ك له لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له نزیك ناوچه‌ی سه‌وز، به‌رده‌وامه.
له لێدوانێكدا هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كه به‌شێكه له‌لایه‌نی ناڕازی له ئه‌نجامه‌كان، داوای له خۆپیشانده‌ران كرد كۆتایی به داخستنی شه‌قامه‌كان و سوتاندنی تایه بهێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە