20/10/2021
571 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ولێر.. سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازیی كرد له سه‌ركونسوڵی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم
په‌یام
مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له (كلێمێنس سێمتنه‌ر) سه‌ركونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان.
له دیداره‌كه‌دا باس له دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان له عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان كرا، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركونسوڵی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند: خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له پێناو په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێڕاق و هه‌رێمی كوردستانه و دووپاتیشی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات وه‌ك پێشتر له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت.
هاوكات هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئه‌ڵمانیا به مه‌به‌ستی پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پرسی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی: (10/10) بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق و كه‌می به‌شداریكردنی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر له پڕۆسه‌كه له عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان كرا‌و، تیشك خرایه سه‌ر ساخته‌كارییه‌كان كه ئه‌نجام دراون.
سه‌ركونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی له كایه‌ی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و له عێڕاق به‌گشتیی به‌رز نرخاند كه به‌رده‌وام دژی سته‌م و گه‌نده‌ڵیی وه‌ستاوه و له به‌ره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر هه‌نگاو ده‌نێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە