20/10/2021
121 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستایانی وانه‌بێژ به‌رده‌وامن له گردبوونه‌وه‌و بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن
په‌یام
بۆ هه‌فته‌ی سێیه‌م، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی مامۆستایانی وانه‌بێژ له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
مامۆستایانی وانه‌بێژ ڕاشیانگه‌یاندووه كه مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و داواكارییان ته‌نها دامه‌زراندن و هاوتاكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانیانه له‌گه‌ڵ مامۆستایانی دامه‌زراو و گرێبه‌ست، هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی درێژه‌دان به بایكۆت و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌كه‌ن تا به‌ده‌ستخستنی مافه‌كانیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە