20/10/2021
213 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕۆو سبه‌ی دادگایی به‌شێكی تر له رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانی بادینان به‌ڕێوه‌بچێت
په‌یام
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه پرۆسه‌ی دادگایی هه‌ریه‌كه لە مامۆستا بەدەل بەرواری و رۆژنامه‌نووس ئومێد بەڕۆشكی به‌ڕێوه‌چوو، ئەمڕۆ دادگاییكردنی چوار دەستگیركراوی دیكەی بادینان بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢١ دادگاییكردنی چوار ده‌ستگیركراوی دیكەی بادینان بەناوەكانی شێروان تەها ئه‌مین، مەسعود عەلی، كارگەر عەباس عه‌لی و بەندەوار ئەیوب ره‌شید بەڕێوەبچێت.
هاوكات بڕیارە ڕۆژی پێنچ شەممە ٢١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢١ هەریەكە لە سلێمان كەمال سڵێمان، سلێمان مو‌سا ئه‌حمه‌د، فرست ئەحمەد شه‌عید، عامر خالید عه‌گیدو هەروەها جەمال خەلیل مه‌جید دادگایی بكرێن.
تا ئیستا به بیانووی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌ڕاوو نه‌خۆشكه‌وتنی دادوه‌رو دوورخستنه‌وه‌ی دادوه‌ران و ئاماده‌نه‌بوونی دادوه‌رو پشوو؛ 13 جار دادگایی ده‌ستگیركراوانی بادینان دواخراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە