20/10/2021
600 جار خوێنراوەتەوە
كۆمیسیۆن واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی راگه‌یاند
په‌یام
كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاشكرای ده‌كات دوای 16رۆژی دیكه ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته راده‌گه‌یه‌نن.
عیماد جه‌میل ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندن له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه دوای 16رۆژی دیكه و دوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی تانه‌كان، ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راده‌گه‌یه‌نن.
پێشتریش موهه‌نه‌د مسته‌فا ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندن له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو كه تا ئێستا هه‌زار و 250 تانه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە