20/10/2021
363 جار خوێنراوەتەوە
ده‌میرتاش: ئه‌ردۆغان ڕێگر بووه له به ئه‌نجام گه‌یشتنی گفتوگۆكانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و په‌كه‌كه
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌ڵێت: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕێگر بووه له به ئه‌نجام گه‌یشتنی گفتوگۆكانی نێوان ئه‌نقه‌ره و په‌كه‌كه بابه‌تی چه‌ك دانانی گه‌ریلا.
له چاوپَكه‌وتێنێكی له‌گه‌ڵ میدیای توركیا، ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په ده‌ڵێت: ئه‌ردۆغان نه‌یوست په‌كه‌كه چه‌كدا بنێت و ویستی شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت تا چونكه پێی وابوو له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ودا نییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌كه‌كه‌ی به كووشتنی دوو پۆلیس تۆمه‌تبار كرد.
ده‌میرتاش ده‌شڵێت "له ساڵی 2012 ه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ئاگربه‌ست جێبه‌جێ كراوه و ته‌نیا 10 رۆژ مابوو رێككه‌وتنی دۆڵمه باخچه ته‌واو بكرێت، بڕیاربوو له دوای ئه‌وه په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت و لیژنه‌یه‌ك سه‌ردانی ئیمراڵی بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێك له عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه بهێنێت كه په‌كه‌كه به ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری چه‌ك ده‌بێت".
به وته‌ی ناوبراو به‌ڵام ئه‌ردۆغان نه‌یهێشت ئه‌وه سه‌ر بگرێت چونكه پێی وابوو كۆتاییهاتنی جه‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و پارته‌كه‌یدا نییه، به‌ڵام ئێستا په‌شیمانه له‌و كاره‌ی دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێت به ته‌واوی له توركیا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە