18/10/2021
261 جار خوێنراوەتەوە
له چوار مانگی رابردوو 230 هه‌زار لوبنانی بەهۆى قەیرانى داراییەوە وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه
پەیام
به‌هۆی قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و گرانییه‌وه له لوبنان له چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، 230 هه‌زار هاوڵاتی ئه‌و وڵاته‌یان جێهێشتووه.
تۆنی هاردا به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیی لابۆرا تایبه‌ت به پرسی كۆچكردن، رایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه جیاوازه‌كانی لوبنانه‌وه له سه‌روویانه‌وه قه‌یرانی دارایی له چوار مانگی یه‌كه‌می 2021دا، 230 هه‌زار هاوڵاتی لوبنانی وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له سه‌دا 90ی ئه‌و لوبنانییانه‌ی خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی دیكه‌ن له مانگی ئه‌یلوولدا چوونه‌ته ده‌ره‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌وه بدرێت كه ئه‌و لوبنانیانه به‌ره‌و چ وڵاتێك كۆچیان كردووه.
لوبنان به تایبه‌ت له 2019ه‌وه به‌ده‌ست قه‌یرانێكی ئابووریی و سیاسی قوڵه‌وه ده‌ناڵێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە