18/10/2021 152 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ سعودییه‌و دۆستانه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بین تا بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێك

پەیام

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ سعودییه‌و دۆستانه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بین تا بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوو ولێت بێت.

سه‌عید خه‌تیب زاده‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ باره‌ی دانوستانه‌ هاوبه‌شه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سعودییه‌ رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ سعودییه‌ دانوستانه‌و جدین و په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌رده‌وامن.

خه‌تیب زاده‌ ده‌شڵێت "له‌ كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ سعودییه‌ تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ ئه‌نجامێكی روون له‌ ئێستادا تاوتوێی پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌كانمانین گه‌ر بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێك ئاشكرای ده‌كه‌ین".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌واڵی سه‌ردانی وه‌فدی سعودییه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی پشتراست نه‌كرده‌وه‌و وتیشی "ئاماده‌ی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوسێمان له‌ ناویشیاندا سعودییه‌، بەڵام ئه‌وه‌ واتای ئه‌وه‌نییه‌ ئێمه‌ چاومان له‌ رۆڵی سعودییه‌ له‌ جه‌نگی یه‌مه‌ن و هه‌روه‌ها كۆسپ و رێگرییه‌كانی سعودییه‌ له‌ هه‌مبه‌ر دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی دابخه‌ین".

هاوكات روح الله له‌تیفی وته‌بێژی خاڵه‌سنوورییه‌كانی ئێران رایگه‌یاند: سعودییه‌ ده‌ستی كردوه‌ته‌وه‌ به‌ هاورده‌كردنی خوارده‌مه‌نی ئێرانی بۆ وڵاته‌كه‌ی له‌كاتێكدا بۆ چه‌ندین ساڵه‌ رایگرتبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل داوای هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له‌دژی ئێران ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان.. له‌ دژی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی كاره‌با خۆپیشاندەران شەقامە سەرەکییەکانى بەیروتیان داخست

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌فغانستان.. شاری غه‌زنی ده‌یان ساڵه‌ گیرۆده‌ی جه‌نگه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌فغانستان: خوێندنی كچان به‌رده‌وامه‌ و حكومه‌تیش هه‌وڵی باشتركردنی ده‌دات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لەبەر مەترسیی ڤایرۆسى نوێى کۆرۆنا، ئیسڕائیل گەشتیی دەرەکى قەدەغەکرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران: ئه‌مریكا مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ قسه‌ له‌سه‌ر بنكه‌ى ئه‌تۆمی كه‌ره‌ج بكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    تورکیا.. ٤٨ كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ پارێزگای موغڵا رزگار كران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    یەمەن.. له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بیدا ٩٠ چه‌كداری حوسییه‌كان كوژراون

سەرەتا