18/10/2021 284 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا و سعودیه‌ له‌ده‌ریای سور مانۆڕێكی سه‌ربازی ئه‌نجامده‌ده‌ن

په‌یام

بە مەبەستی گەرەنتیکردنی ئازادی گەڕان، سعوودیە و ئەمریکا لە دەریای سوور مانۆڕی هاوبەشی دەریایی ئەنجام دەدەن کە ١٠ رۆژ دەخایەنێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە، رۆژی یەکشەممە، دووەم مانۆڕی دەریایی "پاسەوانی شین ٢١" لەنێوان هێزی دەریایی ئەمریکا و سعوودیە لە دەریای سوور دەستی پێ کردووە.

مانۆڕەکە کە بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری سەربازیی و بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی بۆ جەنگ ئەنجامدراوە، ١٠ رۆژ دەخایەنێت.

لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە ئامانجی مانۆڕەکە بریتیە لە'' پاراستنی دەریاکان بۆ ئازادی گەڕان و رێگای ئاوی هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتیی لە دەریای سووردا و دەستەبەرکردنی ئاسایشی دەریا''.

لەلایەکی دیکەوە لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ئاژانسەکەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە بە بەشداری هێزی ئاسمانی سعوودیە و چەند وڵاتێکی دۆست و برا مانۆڕی ناوەندی جەنگیی مووشەکیی ئاسمانیی ٢٠٢١ لە بنکەی ئاسمانیی سەرکەوتن لە ئیمارات دەستی پێ کردووە و تیایدا هێزی ئاسمانیی سعوودیە بە سیستمی فڕۆکەی F-15SE بەشداریان لە مانۆڕەکەدا کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە نەکراوە کە چ وڵاتێک بەشداری لە مانۆڕەکەدا کردووە و ماوەکەی چەندە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 خولەک پێش ئێستا

    یونیسێف: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 37 منداڵ لە كەرتی غـ.ەززە كوژراون

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەبەر مەترسیی جەنگ داواى یەكخستنی هەر دوو سوپاى ئێران دەکرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێکى نوێى دانوستانەکانى ئەمریکا و ئێران سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكەنەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا ژمارەیەك دامەزراوەى ئێرانى و ئەو وڵاتانەى پەیوەندییان لەگەڵیدا هەیە سزادەدات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: دۆسیەی ئەتۆمی ئێران تەنیا بە دانوستان چارەسەر دەكرێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: جگەلە دۆسیەی ئەتۆمی، تاوتوێى هیچ پرسێکى دیکە لەگەڵ ئەمریکییەکان ناکەین

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران پلانێكی بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە پێشكەشكردووەو واشنتۆن سەرقاڵی تاووتوێكردنیەتی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران، عەلی شەمخانی وەك سكرتێری ئەنجوومەنی بەرگری دەستنیشانكرد

سەرەتا