17/10/2021
365 جار خوێنراوەتەوە
ئێران و سعودییه ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ی گفتوگۆوه گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن
پەیام
دوای تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك، له كۆتایدا هه‌ردوو وڵاتی ئێران و سعودییه، له رێگه‌ی گفتوگۆوه ده‌یانه‌وێ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی نێوانیان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا چه‌ندین كێشه‌یی هه‌ڵواسراویان له نێواندا هه‌یه، ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ی عێراقی دۆستیانه‌وه، گرفته‌كانی یه‌مه‌ن و سوریاش له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌رپرسانی سعودیه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن"ئێران وڵاتێكی هاوسێی ئێمه‌یه و حه‌ز ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ دروست بكه‌ین".
به‌رپرسانی ئێرانیش،ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سعوودیه له عێراق به باشترین شێوه به‌ڕێوه ده‌چن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە