17/10/2021
442 جار خوێنراوەتەوە
پۆلیسی به‌ڕیتانیا لێكۆڵینه‌وه له‌و نامانه ده‌كات كه بۆ دژایه‌تیكردنی موسڵمانان نێردراون
پەیام
پۆلیسی به‌ڕیتانیا ده‌ستی كردووه به لێكۆڵینه‌وه له‌و نامه ڕه‌گه‌زپه‌رستییانه‌ی له باره‌ی موسڵمانانه‌وه نوسراون و نێردراوه بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاری (ویست یۆركشایه‌ر).
چوار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاری (ویكفیڵد) له پارتی كرێكاران به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له مه‌ترسی موسڵمانان نامه‌ی نه‌ناسراویان ئاڕاسته كراوه و هۆشداریی دراوه له وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی له‌لایه‌ن مسوڵمانانه‌وه و ئیسلامیش به مه‌ترسیدار ناو بردووه.
نامه‌كان به دیاریكراوی ئاماژه‌ی به (نه‌دیم ئه‌حمه‌د)، به‌رپرسی پێشووی پارتی پارێزگاران له‌و شاره كردووه و نووسراویشه "ئێمه وه‌ك مه‌سیحییه ئیمانداره‌كان، ناتوانین ڕێگه به موسڵمانه‌كان بده‌ین به‌رپرسیارێتی بگرنه ده‌ست".
ئه‌و نامه‌یه كه ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له (ستیڤ تولی، كایكڵ گراهام، بیتی ڕۆدس و ئۆلیڤیا ڕۆڵی) ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كراوه، به ناوی هاوڕێیه‌ك له پارێزگارانه‌وه ئیمزا كراوه، بەڵام ئه‌و پارته ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هیچ ئه‌ندامێكیان به‌رپرس بن لێی.
(ستیڤ تۆلی)، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "تووشی شۆك بووم كه نامه‌كه‌م كرده‌وه و بینیم، به‌ڕاستی ئه‌وه شتێكی قێزه‌ونه"، هه‌روه‌ك وتووشیه‌تی ئه‌وه قبوڵكراو نییه و هه‌وڵێكه بۆ تێكدانی ئارامی و دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵك له سیاسه‌ت.
ئه‌و ئه‌ندام ئه‌نجومه‌نه جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی پۆلیسی له حاڵه‌ته‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و وه‌ك كارێكی تاوانكارانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە