16/10/2021
7560 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی کۆمەڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای په‌سه‌ند نه‌كرد
پەیام
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ تاووتوێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رده‌وامیی هه‌یه، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای په‌سه‌ند نه‌كرد.
به سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ له سلێمانی كۆبووه‌وه و تائێستاش كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامه.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری سوپاسی ئه‌ندام و كادیر و ده‌نگده‌رانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كرد كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا هه‌مووان له‌خۆبوردوانه له هه‌وڵی سه‌رخستنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و كاندیده‌كانیدا بوون.
هاوكات كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی كرده‌وه، گه‌رچی به‌چه‌ندین هۆكاری نێوخۆیی و ده‌ره‌كی، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ئاست چاوه‌ڕوانیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و ده‌نگده‌رانیدا نه‌بوون، به‌ڵام كۆمه‌ڵ هیچ كات ئه‌مه‌كداریی ئه‌ندامانی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌بیر ناكات، كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا پشتیوانێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵ بوون و داكۆكییان له بنه‌مای دادگه‌ریی كرد.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی لیژنه‌یه‌كی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاپۆرتی ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران و ڕا و سه‌رنجی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی به مه‌به‌ستی دیارییكردنی ئه‌و كه‌س و ئۆرگانانه‌ی له ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی كورسییه‌كانی كۆمه‌ڵ كه‌مته‌رخه‌م بوون دروست كرد.
به‌ڵێنیشی دا له‌پێناو چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ڕوویاندا، هه‌ڵوه‌سته‌ی جددی له‌سه‌ر تێبینی و ڕه‌خنه‌ی دڵسۆزان و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ بكات و به‌وردی به‌دواداچوونیان بۆ بكات.
له نوێترین پێشهاتی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی باڵا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی خسته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بەڵام له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تییه‌وه ڕه‌ت كرایه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كۆنگره كراوه و هێشتا پێكهێنانی ئۆرگانه‌كان ته‌واو نه‌بووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە