16/10/2021
586 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌پڵ له‌سه‌ر داوای ده‌سەڵاتدارانی چین به‌ناوبانگترین ئه‌پڵیكه‌یشنی تایبه‌ت به قوڕئانی پیرۆزی قه‌ده‌غه كرد
پەیام
له‌سه‌ر داوای ده‌سەڵاتدارانی چین، كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ناوبانگترین ئه‌پڵیكه‌یشنی تایبه‌ت به خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزی بۆ دانیشتوانی ئه‌و وڵاته لابرد و له‌مه‌ودوا موسڵمانان ناتوانن له ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه قوڕئان بخوێننه‌وه.
ده‌زگای (بی بی سی) به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه: ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ی راگیراوه به‌ناوبانگترین ئه‌پڵیكه‌یشن بووه كه تایبه‌ت بێت به خوێندنه‌وه‌ی قورئان له جیهاندا له سه‌ر زۆربه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كان كاری پێ ده‌كرێت.
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه ڕایگه‌یاندووه: كۆمپانیای ئه‌پڵ ئاگاداری كردوون كه له‌سه‌ر داوای ده‌سەڵاتدارانی چین به‌رهه‌مه‌كه‌یان له بازاڕی تایبه‌تی ئه‌پڵ لابراوه.
به‌پێی داتاكانی كۆمپانیاكه، ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه زیاتر له 35 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری له جیهاندا هه‌یه و به ته‌نیا له وڵاتی چین زیاتر له ملیۆنێك به‌كارهێنه‌ری هه‌بووه.
ده‌سەڵاتدارانی چین ره‌تیان كردوه‌ته‌وه روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بده‌نه بی بی سی.
چین پێشتریش چه‌ندین جار موسڵمانانی له ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته، به‌تایبه‌ت كه‌مینه‌ی ئه‌یگۆری چه‌وساندوه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە