16/10/2021
601 جار خوێنراوەتەوە
ده‌سته‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵ ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئاماده ده‌كات
پەیام
ده‌سته‌ی چاودێری و به‌دواداچوونی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران ئاماده و ڕاده‌ستی سه‌كردایه‌تیی حزبه‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی چاودێری و به‌دواداچوونی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به ئاماده‌بوونی ته‌واوی ئه‌ندامانی كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه به ئامانجی هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و گۆڕانكاری له ڕێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریدا بوو.
له‌و باره‌یه‌وه، ده‌سته‌ی چاودێری و به‌دواداچوونی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، میكانیزم و شێوازی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی تاووتوێ كرد، گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ش كرد كه وای كرد ده‌نگه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌گاته ئاستی چاوه‌ڕوانكراو.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، بڕیاردرا ده‌سته‌ی چاودێری ڕاپۆرتێكی ورد له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده بكات، كه تێیدا ده‌ستنیشانی كه‌موكورتییه‌كان بكرێ و له پاڵیدا پێشنیازه‌كانی چاره‌سه‌ریش بخرێنه ڕوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە