16/10/2021
202 جار خوێنراوەتەوە
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چێت
پەیام
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له كۆبوونه‌وه‌دایه و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تاووتوێ ده‌كات.
به‌سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له سلێمانی كۆبووه‌وه و تا ئێستاش كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامه.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری سوپاسی ئه‌ندام و كادیر و ده‌نگده‌رانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كرد كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا هه‌مووان له‌خۆبوردوانه له هه‌وڵی سه‌رخستنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و كاندیده‌كاندا بوون.
هاوكات كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی كرده‌وه، گه‌رچی به‌چه‌ندین هۆكاری نێوخۆیی و ده‌ره‌كی، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ئاست چاوه‌ڕوانیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و ده‌نگده‌رانیدا نه‌بوون، بەڵام كۆمه‌ڵ هیچ كات ئه‌مه‌كداریی ئه‌ندامانی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌بیر ناكات، كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا پشتیوانێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵ بوون و داكۆكییان له بنه‌مای دادگه‌ریی كرد.
ئه‌نجومه‌نی سه‌كردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، هه‌روه‌ها ستایشی هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی باڵای كرد كه به‌رپرسیارێتیی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی گرته ئه‌ستۆ، به‌ڵێنیشی دا له‌پێناو چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌موكرتییانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ڕوویاندا، هه‌ڵوه‌سته‌ی جددی له‌سه‌ر تێبینی و ڕه‌خنه‌ی دڵسۆزان و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ بكات و به‌وردی به‌دواداچوونیان بۆ بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە