16/10/2021
300 جار خوێنراوەتەوە
ئاسایشى هەولێر زیاترلە ساڵێکە ژنە چالاكوانێكى دەستگیرکردووەو رێگەى نەداوە منداڵەکانیشى ببینێت
پەیام
ژنە چالاكوانێك زیاتر لەساڵێكە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیركراوەو تائێستا ئازادنەکراوەو تەنانەت رێگەى پێنەدراوە منداڵەکانیشى ببینێت، ژمارەیەك پارێزەر و چالاكوانیش كەمپینێكیان بۆ ئازادی ئەو چالاکوانەى مافەکانى مرۆڤ کە ناوى (بێریڤان ئەیوب)ە پێكهێناوە.
لەڕاگەیەندراوێکیشدا ئەو پارێزەرو چالاکوانانە دەڵێن "ئەو ژنە چالاكوانە دایكی پێنج منداڵە و ماوەی زیاتر لە ساڵێكە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە "بەبێ تاوان" دەستگیركراوە".
داواش لە ئازادیخوازان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و رێكخراوەكانی ژنانو ئافرەتان و خانمان دەكەن كە پاڵپشتی ڕاگیراو ( بێریڤان ئەیوب) بكەن كە "دایكی 5 منداڵە و ماوەی ساڵێك زیاترە دەستگیركراوە و تەنانەت ڕێگای پێ نادرێت منداڵەكانیشی ببینێت و چەندینجار مانیگرتووە لە خواردن و خواردنەوە و هەرجارەو 15 بۆ 18 مانیگرتووە تا لەهۆش خۆی چوە بەزۆر ئاو و نانی پێ دراوەو لە ئێستادا بێریڤان ڕەوشی تەندروستی زۆر خراپ تێكچوە".
زیاتر لە ساڵێكە گوشارەكانی سەر رۆژنامەنوسان و چالاكوانان لە دهۆك و هەولێر چڕبوونەتەوە و بە دەیان رۆژنامەنوس و چالاكوان لە زینداندان و ژمارەیەكی كەمیان دادگایی كراون.
گرتن و دەستبەسەركردنی چالاكوانان و رۆژنامەنوسان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەوە كاردانەوە و ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتوەتەوە و بە هەوڵێك بۆ سەركوتی رەخنەگران و بەرتەسككردنەوەی ئازادییەكان دادەنرێت.
دەقی راگەیەندراوی كەمپینەكە:
كەمپینی ئازادی بۆبێریڤان ئەیوب چالاكوانی مافەكانی مرۆڤ
بۆڕای گشتی..
چالاكوانی مافی مرۆڤ ڕاگیراو ( بێریڤان ئەیوب ) لەزیندانە و ئاسایشی گشتی هەولێر ( توقیف )ی كردوە بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێكی ئەنجام دابێ، داوا لە ئازادیخوازان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و رێكخراوەكانی ژنان و ئافرەتان و خانمان دەكەین كە پاڵپشتی ڕاگیراو خاتو ( بێریڤان ئەیوب ) بكەن كە دایكی 5 منداڵە و ماوەی ساڵێك زیاترە دەستگیركراوە و تەنانەت ڕێگای پێ نادرێت منداڵەكانیشی ببینێت و چەندین جار مانی گرتوە لەخواردن و خواردنەوە و هەرجارە و 15 بۆ 18 مانیگرتووە تا لە هۆش خۆی چووە بە زۆر ئاو و نانی پێ دراوە و لە ئێستادا بێریڤان بار و ڕەوشی تەندروستی زۆر خراپ تێكچوە و ئاگاداری كردینەوە و وتی كە هەرچیم لێهات ئاسایشی گشتی هه ولێر لێی بەرپرسیارە لە ژیان و مەرگی بە گریانەوە پێی ڕاگەیاندین و وتی من تەنیا چالاكوانی مافەكانی مرڤم تەنها تاوانم وەستان ئازادی ڕادەربڕین بووە و دژی نادادی و گەندەڵیم، لەوەزیاتر تاوانم نیە ئەگەر ئەوەش تاوانە بابمرم لێرە.. بۆیە داوای دەستبەجێ ئازاد كردنی دەكەین..
بۆردی پارێزەرانی ستاندەر
( بەشدار حەسەن ، كامەران تەها ، شۆرش كریم ئسماعیل ، رێباز وسو حمد فەرەیدون فاچل عوبێد )
هه ركەسێك دەیەوێ پاڵپشت و پشتیوانی ئەم كەمپینە بكات بۆ ئازادكردنی بێریڤان ئەیوب ناوی و پیشەكەی بنوسێت :
1ـ سەیران نەخشین چالاكوانی مافی مرۆڤ هه ولێر
2ـ ئاراس محمد چالاكوان سلێمانی
3 ـ هۆگر جەمیل دهۆك
4ـ دیار ولی كاسب
5 ـ پارێزە و ڕاوژكاری یاسای عدنان لەزەڕایەن
6 ـ چالاكوان و ڕۆژنامەنوس هێمن مامند
7ـ پارێزەر بڕیار كۆیی
8 ـ ئومێد عبداللە خوێندكاری كۆلیژی یاسا
9 ـ پارێزەر ئسماعیل كلێسەیی
10 ـ ڕۆژنامەنوس فەرمان رەشاد
11ـ بەمۆ بەكر سعید. پیشە فەرمان بەر
12ـ دەشتی یوسف چالاكوانی مەدەنی
13ـ ادهم عزیز كاسب هه ولێر
14ـ فیرۆز ئەحمد خوێندكاری زانكۆ
15ـ ڕێباز فخرالدین حسن كارمەندی تەندروستی
16ـ سایە شەهید جلال چالاكوانی ژنان لەپڕۆژەی ژن ژیان مەیكوژە و چالاكوانی ماڤی مرۆف لە اڵمانیا
17- هەرمێ عومەر كۆیی چالاكوان
18-ڕۆشنا محمدمامۆستا
19- نیان فەتاح مامۆستا
20-ڕێكخراوی ئاسۆی نوێ
21-بڕوا رەسول مامۆستای زانكۆ
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە