16/10/2021
374 جار خوێنراوەتەوە
کوشتنى پەرلەمانتارەکەى بەریتانیا بە كرده‌ی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌م درا
پەیام
ئه‌و په‌لاماره‌ی له به‌ریتانیا به چه‌قۆ ئەنجامدراو کوژرانى (داڤید ئامێس) په‌رله‌مانتاری پارتی پارێزگارانى لێکەوتەوە به كرده‌ی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌م درا.
دیان هایدۆن جێگری كۆمیسه‌ری دامه‌زراوه‌ی پۆلیسی له‌نده‌ن و ڕێكخه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، رایگه‌یاند رووداوه‌كه په‌یوه‌ندی به تیرۆره‌وه بووه.
هایدۆن ئاماژه‌ی به‌وه داوه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رایی له‌وانه‌یه په‌لاماره‌كه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به توندڕه‌وه‌ی ئایینی.
پۆلیسی له‌نده‌نیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی دژه‌تیرۆره‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌بێ ناوهێنان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌لامارده‌ره‌كه كه‌سێكی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵه و هاووڵاتیی به‌ریتانیایه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه ته‌مه‌نی ٦٢ ساڵه و له ١٩٩٧ه‌وه په‌رله‌مانتاره له كاتژمێر ١٢:٠٥ی ١٥ی تشرینی یه‌كه‌م له كاتی كۆبوونه‌وه له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئێسسێكس به چه‌قۆ هێرشی كرایه سه‌ر.
پۆلیسی ئێسسێكس دوای هێرشه‌كه گه‌نجێكی ٢٥ ساڵیان ده‌ستگیر كرد كه له كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چووبووه كڵێسای بێلفایرس مێتۆدیست كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لێ ئه‌نجام ده‌درا و جگه له په‌رله‌مانتاره‌كه كه‌سانی دیكه‌یشی بریندار كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە