15/10/2021 483 جار خوێنراوەتەوە

به‌ریتانیا.. په‌رله‌مانتارێک به‌ چه‌قۆ كوژرا

په‌یام

له‌ به‌ریتانیا دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاری پارتی پارێزگاران، ده‌یڤد ئه‌یمس دووچاری هێرشێك به‌ چه‌قۆ بوویه‌وه‌، گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێسێكس-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ ده‌یڤد ئه‌یمس ته‌مه‌ن ٦٩ ساڵان دوای ئه‌وه‌ی له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ چه‌قۆ په‌لامار درا، گیانی له‌ده‌ستدا.

ئه‌یمس كه‌ له‌ ساڵی ١٩٩٧ه‌وه‌ په‌رله‌مانتاره‌، له‌ كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی كه‌ ناوچه‌ی ئێسێكس-ه‌، دووچاری هێرشێك به‌ چه‌قۆ ببوویه‌وه‌.

هێرشكاره‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی توانیبووی بچێته‌ نێو كڵێسای بێڵفێرس مێسۆدیست، كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، هێرشی كردبوویه‌ سه‌ر ئه‌یمس و چه‌ندین چه‌قۆی لێ دابوو.

دوای هێرشه‌كه‌ش پۆلیسی ئێسێكس بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ كه‌سێكی ٢٥ ساڵانیان ده‌ستگیر كردووه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سكرتێری ناتۆ: رووسیا و چین هه‌وڵی گۆڕینی هاوسه‌نگی هێز ده‌ده‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئه‌مریكا: سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنای جۆری ئۆمیكرۆن پێویست به‌ ترس ناكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ ئاوه‌كانی نێوان توركیاو یۆنان 65 كۆچبه‌ر رزگاركران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌ڕه‌نسا بۆ به‌ریتانیا: به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگره‌ له‌ پرسی كۆچبه‌راندا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حکومەتی کاتیی تاڵیبان داوای هاوکاریی لە یەکێتیی ئەوروپا کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یه‌كێتیی ئه‌ورووپا: پێویسته‌ له‌ماوه‌ی ١٠٠ رۆژدا ڤاكسینه‌كه‌ له‌گه‌ڵ جۆری نوێی كۆرۆنادا بگونجێنن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیایه‌كی ته‌كنۆلۆجی فه‌ڕه‌نسی به‌ یارمه‌تیدانی ده‌سەڵاتی كوده‌تای میسر تۆمه‌تبار ده‌كرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    گۆڕاوێكی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا سه‌رهه‌ڵده‌دات و بەرپرسێکى تەندروستیش بە ترسناک ناویده‌بات

سەرەتا